یەپەژە: ڕزگارکردنی هەموو ژنە دیلەکانی ئێزدی ئەرکی ئێمە دەبێت
فەرماندەیی گشتی یەپەژە بە بۆنەی یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تا ژنێکی ئێزدی لە دیلدا بێت، ئەرکی ئێمە دەبێت ڕزگاریان بکەین.
ناوەندی هەواڵ
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە بە بۆنەی ١٠ ساڵەی فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شەنگال بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە: تا ژنێکی ئێزدی لە ژێر دیلدا بێت، ئەرکی ئێمە دەبێت ڕزگاریان بکەین.
بەیاننامەکەی یەپەژە بەم شێوەیەیە:
بەبۆنەی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژیی شنگالەوە، هەموو ئەو کەسانەمان لەبیرە کە لەم فەرماندەیەدا گیانیان لەدەستدا و ئەو شەڕڤانانەش کە بەبێ دوودڵی گیانیان بەخت کرد لەپێناو ڕێگریکردن لە چەتەکانی داعش، بەڵێن بە گەلەکەان دەدەین کە بیانپارێزین.
گەلی ئێزیدی ئێمە بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی چەندین فەرمان بووەتەوە ئامانجی داگیرکەران لەناوبردنی ئایین و باوەڕ و ناسنامە و کولتوور و یادەوەری مێژوویی گەلی ئێزیدیمان بوو کە پشت بە حەقیقەتی ژنی ئیلاهی و کۆمەڵگەی دێرینی کوردستان دەبەستن، بەڵام ژنان و گەلی ئێزدیمان بە بەرخۆدانێکی زۆرەوە وەڵامی ئەو فەرمانانە دەدەنەوە.
لە بەرواری ٣ی ئابی ٢٠١٤ هێزی هەژموون و دەسەڵاتدار لە ڕێگەی چەتەکانی داعشەوە هێرشێکی دڕندانەیان بۆ سەر خاکی پیرۆزی شەنگال ئەنجامدا، پەدەکە بە ئاشکرا ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی گەلی ئێزدی بووەوە و خیانەتێکی مێژوویی لە گەلی کورد کرد هەزاران کەس کوژران، زۆربەیان بە زیندووی و بەکۆمەڵ نێژران هەروەها هەزاران ژنی ئێزدی لە بازاڕەکاندا ڕفێندران و وەک کۆیلە فرۆشران تاڵان و سووکایەتی و کۆمەڵکوژییەکی زۆر ڕوویدا، کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال هێرشێکە دژی بەهاکانی کۆمەڵگە ڕەسەنەکان و بیروباوەڕی ناوخۆیی و جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
"بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە داواکاری نوێ نادەین"
بۆ ڕێگریکردن لەم کۆمەڵکوژییە، سەربازانی یەپەژە، یەپەگە بە ئازایەتی و خۆبەختکردن چوونە ناو چیاکانی شەنگال و ڕێڕەوێکی مرۆیییان کردەوە و بە هاوبەشی لەگەڵ گەریلاکانی کوردستان ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکی گەورە کرا، بێگومان لە بەرامبەر پلانی هێزە دەسەڵاتدارەکان و سیاسەتی جینۆساید و بەتایبەتی ژنان، گەلی ئێزدیی ئێمە لەسەر بنەمای پارادایمی ڕێبەر ئاپۆی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان خۆیان ڕاهێنانیان پێکردووە و سیستەمی بەڕێوەبردنی خۆیان ڕێکخستووە و بەرگرییان لەخۆیان کردووە.
منداڵێک و دوو ژنی ئێزدی ڕزگار کران
لەم پرۆسەیەدا وەک یەپەژە منداڵێک و ٢ ژنی دیکەی ئێزدیمان لە دیل ڕزگار کرد لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگالدا، ڕزگارکردنی ئەو ژنانە و ڕادەستکردنەوەیان بە نیشتمانەکەیان، گەورەترین تۆڵەی ئێمەیە لە داعش وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی کە هێشتا چارەنووسیان نادیارە، وەک ئەرکی سەرەکی ئەخلاقی و ئینسانیمان دەبینین بۆ ئەوەش کار و چالاکییەکانمان لەو بوارەدا بەردەوام دەبێت.
"ڕزگارکردنی هەموو ژنێکی دیلکراوی ئێزدی یەکێک دەبێت لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئێمە"
گەلی ئێزدی بە خەبات و بەرخۆدانێکی گەورە لە چنگی جینۆساید ڕزگار کرا بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر لە ڕێگەی فاشیزمی پەدەکە و تورکیاوە بەکرێگیراوانی داعش لە باشووری کوردستان جێگیر کراون، ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆ گەلی ئێزیدیمان و هەموو گەلی عێراق دروست دەکات، ئەو ئازارەی کە گەل و ژنانی ئێزدیمان توشی بوو، لەلایەن ئێمە و پێکهاتەکانەوە لەبیر نەکراوە و هەرگیز لەبیر ناکرێت، بۆیە پێویستە ژنان و خەڵکی شەنگال و هەروەها هەموو گەلی عێراق بەرامبەر ئەم هەڕەشەیەی ئێستا ڕاپەڕن و بە هیچ شێوەیەک سیاسەتی داگیرکاری قبوڵ نەکەن، لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە هەموو ژنان و گەلەکەمان پەرەپێدانی سیستەمی پاراستنی سروشتی وەک ئەرکی سەرەکی ژیانی خۆیان ببینن.