تەژەکە-ئەوروپا بانگەوازی کرد لە ئەڵمانیا سەردانەکەی جۆلانی هەڵبوەشێنێتەوە

تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا "تەژەکە-ئەوروپا" بانگەوازی کرد لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا سەردانەکەی سەرۆکی کاتیی سووریا هەڵبوەشێننەوە و هەروەها بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردن بانگەوازی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

تەژەکە-ئەوروپا بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکەی ١٩ـی کانوونی دووەم کە لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەڵمانیا و سووریا لە بەرلین و چەند شارێکی دیکەی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت.

 

تەژەکە-ئەوروپا ڕایگەیاند، عەلەوی، دروز، ئەرمەن و کورد لە ژێر ئیدارەی 'سووریای نوێ'ـی جۆلانیدا ڕووبەڕووی هێرشی سەخت دەبنەوە و وتی: چەندەکانی هەتەشە لە لازقیە، سوەیدا و حەلەب کۆمەڵکوژییان ئەنجام دا و خەڵکیان ناچار بە کۆچبەری کردووە. ئەم هێرشانە درێژەپێدەری زیهنیەتی داعشە و لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکانەوە ڕەوا دەکرێت.

 

بەرخۆدانی دەنیز بەرخۆدانی هەموو ژنانە

تەژەکە-ئەوروپا ڕایگەیاند، کۆمەڵکوژییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین و جەختی لەوەشکردەوە، کە لە کۆبانێ و شەنگال گەل و ژن لە دژی تاریکپەرەستی بەرخۆدانیان کرد.

 

بانگەوازی لە ڕای دیموکراتیک و ژنان کرا

تەژەکە-ئەوروپا وتی: چالاکی شەرمەزارکردن لە ١٩ـی کانوونی دووەم بە تایبەت لە بەرلین و لە سەرانسەری ئەڵمانیا و ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. بانگەوازی دەکەین لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان و ڕای گشتی دیموکراتیک کە چالاکانە بەشداری چالاکییەکان بکەن.