٩٠٠ خێزانی ئاوارە گەڕێندرانەوە زێدی خۆیان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەرانەوەی نزیکەی ٩٠٠ ئاوارە لە کامپەکانی سنووری سلێمانییەوە بۆ سەر زێدی خۆیان لە شنگال و پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەڕانەوەی ٨٧٢ ئاوارەی لە کامپی ئاشتیی سلێمانییەوە بۆ سەر زێدی خۆیان لە شنگال و شارەدێی یەسری سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
ئاماژەیان بەوەکرد ئەو ئاوارانە هاوکاریشیان وەرگرتووە و بە بۆنەی گەڕانەوەیان بڕی چوار ملیۆن دینار و چەند کەرەستەیەکی کارەبایی ناوماڵ وەردەگرن.
بڕیاریش وایە، تا کۆتایی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، کۆی گشتی ئاوارەکان لەناو کامپەکانی هەرێمی کوردستان دابخرێت و هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئامادەکاریی تەواوی کردووە.