بەهۆی زریان لە گامانی شەش کەس گیانی لەدەستدا

گەردەلوولی گامانی لە لوتکەی باکووری دوورگەی ماداگاسکار زەریای هیندستانی گرتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بارانبارینی بەخوڕ کە بۆ ماوەی هەفتەیەکە بەردەوامە، دورگەی ماداگاسکاری گرتەوە و زیانی بە زیاتر لە دوو هەزار و ٦٠٠ کەس گەیاند، هاوکات کەسانی دیکەش گیانیان لەدەستدا.

 

بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی مەترسی و کارەساتەکان، زریانی گامانی، کە سەرلەبەیانی دوێنێ، لوتکەی باکووری ماداگاسکاری گرتەوە، شەش کەسی کوشت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری زۆرە ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.

 

نووسینگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پێش ئەو زریانە کە ماداگاسکار ڕوویداوە، بارانبارینی بەخوڕ بووە بۆ ماوەی هەفتەیەکی تەواو بەردەوام بووە و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاندووە، زریانەکە شەقامی گوندەکانی بە ئاوەوە خستووەتە ژێر ئاوەوە و زیانی ماددی گەورەی لێکەوتووەتەوە.

 

دەسەڵاتی کەشناسی ڕایگەیاندووە، هێزی زریانەکە لاواز بووە و بووەتە زریانێکی گەرم، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری زۆرە زریانەکە سبەی نیوەڕۆی هەینی ئەو دوورگەیە بەجێبهێڵێت کە دەکەوێتە زەریای هیندستانەوە، ئەم جۆرە زریانانە، دەبێتە هۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان کە زۆرجار کارەساتی لێدەکەوێتەوە.