توێژینەوەیەک دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر سەربازانی ژنی بەریتانی دەردەخات

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ژنە سەربازە بەریتانییەکان لەلایەن ئەفسەرە باڵاکانەوە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر و چەندین جیاکاری و پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەی تەندروستی سەربازی بی ئێم جی لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر ئەو ژنانە بڵاوکردەوە کە لە سوپای بەریتانیادا خزمەتیان کردووە، پشتڕاستی کردووەتەوە کە مەترسی زۆر هەیە لە توندوتیژی سۆزداری و ئازاردانی سێکسی و دەستدرێژیی جەستەیی لەسەر ژنە سەربازەکان.

 

توێژینەوەکە ئەوەی خستەڕوو، کە سەربازە ژنەکان، ئەفسەران، ئەوانەی بەشداری شەڕیان کردووە زۆرترین ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە، لە کۆی ٧٥٠ سەرباز کە ڕاپرسییان لەگەڵدا کراوە، ٪٢٢.٥ گێچەڵی سێکسی، ٪٥.١ دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، ٪٢٢.٧ لەڕێگەی سۆزەوە گێچەڵیان پێکراوە، ٪٣.٣ بە جەستەیی دەسترێژی کراتەوە سەریان.

 

توێژینەوەکە ئەوە دەردەخات کە ئازار و ماندووبوونی ژنان بەهۆی ناڕێکی دەروونییەوە دروستدەبێت، کە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بە بێزارکردنی سێکسییەوە هەیە، هەروەها ئەو کەسانەش کە تووشی زۆرداریی سۆزداری بوون، زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبن، جەختیشدەکاتەوە کە ژنان بەهۆی ترس لە دەرەنجامەکان قسە ناکەن.

 

بەپێی زانیاریەکانی BA Media، لە سوپای بەریتانیا ١٦٥٠٠ ژن هەن کە نزیکەی ٪١١ی کۆی هێزی مرۆیییان تێدایە و کاریان لەسەر ئەرکە جۆراوجۆرەکان کردووە، لەوانە لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدا بڵاوەیان پێکراوە و ڕۆڵێکی گرنگ لە سوپای بەریتانیادا هەیە کە تەمەنی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە.

 

ت.پ