تەوریە ئەلتازی، پاش نیو سەدە لە داکۆکیکردنی مافەکانی ژنان کۆچی دوایکرد
یەکێک لە ژنە چالاکوانەکانی مەغریب، لە دوای ئەنجامدانی چەندین کاری خێرخوازی و هاوکاریکردنی ژنان و منداڵان، هەروەها چالاکوانی بواری سیاسی، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد. ناوەندی هەواڵ
یەکێک لە ژنە چالاکوانەکانی مەغریب، لە دوای ئەنجامدانی چەندین کاری خێرخوازی و هاوکاریکردنی ژنان و منداڵان، هەروەها چالاکوانی بواری سیاسی، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.
ناوەندی هەواڵ
تەوریە ئەلتازی، چالاکوان و پێشەنگی کاری بە کۆمەڵەی فێمێنستە لە مەغریب، لە ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی بە کاری ڕێکخراوەی لە بوارەکانی منداڵان و ژناندا کردووە.
ڕۆژی سێشەمە ٢٥ی ئەم مانگە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوای کرد، مێژوویەکی پڕ لە خەبات و بەرگری لە ماف و ئازادی ژنان بەجێهێشت، ئەو ژنە چالاکوانە ژیانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ گرنگیدان بە منداڵان.
یەکێک لە تێکۆشانی تەوریە بۆ ژنانی مەغریب بووە، هەروەها منداڵان، ژیانی پڕ بوو لە دەستکەوتنی جیاواز وەک ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندی کرد بە کۆمەڵەی مەغریبی بۆ پلاندانانی خێزانی.
ئەو چالاکوانە لە سەرەتای تەمەنیدا دەستی بە کارەکانی کردووە و لە ساڵی ١٩٥٧وەک بەشێک لە یەکەم کۆمەڵەی پەرستاری متمانەپێکراوی دەوڵەت هەڵبژێردراوە، پێش ئەوەی بەشداری لە کۆمەڵەی مەغریبی بکات، لە ساڵی ١٩٧٣ بە سەرۆکایەتی شازادە لالە ئامینە، بۆ بەڕێوەبردنی لقی کازابلانکا ڕاسپێردرا.
چەندین کاری جیاجیای ئەنجام داوە وەک دروستکردنی باخچەی ساوایان، هەروەها لە ناوەڕاستی ساڵی هەشتاکاندا لەگەڵ عائیشە ئەلشەنا چالاکوانی کۆمەڵایەتی، یەکەمین ماڵی دایکانی دامەزراند.
جگە لە کاری خێرخوازی و مافی مرۆڤ لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەدا لە ڕێگەی خەباتەوە لە ڕیزی حیزبی کۆمۆنیستی مەغریبی چووە ناو ژیانی سیاسەتەوە، وە چەند ساڵێک پاش بەشداریکردنی لەو پارتە سیاسییەکان، لە ساڵی ١٩٦٤ کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە یەکێتی سۆڤیەت سازکرا و وەک نوێنەری ژنانی مەغریب دیاری کرا.
تەوریە ئەلتازی، هەمیشە پشتیوانی لە مافی ژنانی مەغریب دەکرد بە تایبەت مافی بەکارهێنانی جەستەیان، هەروەها لەباربردنی منداڵ پێیان، بۆیە وەک هەڵمەتێک خۆی بە سواری ماتۆڕسکیلەوە کەپسوڵ دژە سکپڕی بەسەر ژناندا دابەش دەکرد و بووە جێگەی باسی هەموو مەغریب.
هەروەها لە کۆتای ساڵەکانی ژیاندا کاتی خۆی تەرخانکردبوو بۆ پێشەکەتنی چالاکی و بەرهەمەکانی کۆمەڵەی مەغریبی بۆ پاراستنی منداڵان.