تورکیا پەیمانی ئەستەنبوڵی هەڵوەشاندەوە

پەیمانی ئەستەنبوڵ لە دژی توندوتیژی سەر ژنان و توندوتیژی خێزانی کە لە ئەستەنبوڵدا ڕیککەوتنی لەسەر کرابوو، شەوی ڕابردوو سەرۆک کۆماری تورکیا لە واژۆکەی پاشگەز بووە.

ئەستەنبوڵ

 

پەیماننامەی ئەستەنبوڵ لە دژی توندوتیژی سەر ژنان و توندوتیژی خێزانی کە لە ئەستەنبوڵدا ڕیککەوتنی لەسەر کرابوو، شەوی ڕابردوو سەرۆک کۆماری تورکیا بە فەرمی لە ڕۆژنامەکانەوە بڵاوکرایەوە کە لە پەیماننامەی پاشگەز بووەتەوە و واژۆکەی پاشەکشە پێکردووە، ئەمەش چەندین دەرەنجامی خراپی دەبێت.

 

لە پێشتریشدا و لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا تورکیا ئاماژەی بەوەدابوو کە لەو پەیماننامەیە پاشەکشە دەکات، لە دژی ئەم بڕیارەش ژنان لە تورکیادا دەستیان بە خۆپیشاندانی بەرفراوان کرد.

 

پەیماننامەی ئەستەنبول لە ١١ی ئایاری ٢٠١١دا لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیادا ئەنجومەنی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکدا ڕێککەوتنی لەسەر کرد و واژۆ کرا، هەر بە ناوی پەیمانی ئەستەنبوڵیشەوە بەناو کرا، لە مانگی ئابی ٢٠١٤دا تورکیا بڕیاریدا کە خاڵەکانی پەیماننامەکە جێبەجێبکات و ڕێگری لە توندوتیژی خێزانی بکات، هەروەها دادگاکان بە دادپەروەرانە کاری خۆیان بکەن و یەکسانی بپارێزێت.

 

پەیماننامەکە ئامانجی بنبڕکردنی توندوتیژی و دۆزینەوەی چارەسەرییە بۆ هاوسەرگیری زۆرەملێ، توندوتیژی سێکسی، لەباربردنی منداڵ بەزۆر، توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و توندوتیژی بە هەموو جۆرەکانییەوە.

 

ئەم پەیماننامەیە ٤٥ وڵات واژۆیان لەسەر کرد لەناویشیدا ئەنجومەنی ئەوروپا هەبوو، هەریەک لە وڵاتانی ڕوسیا و ئازەربایجان لەبەشداربوون پاشەکشەیان کرد، تەنها ١٣ وڵات بەشدارییان نەکرد لە پەیماننامەکەدا.

 

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی مافی مرۆڤی تورکیا "بەیانیت"، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٥٣ ژن کوژراون و ٧١٤ ژنیش توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.

 

ت.پ