تورکیا، ٢٨ کەس بەهۆی زرێپۆشەکانی دەوڵەتەوە گیانیان لەدەستداوە

بەپێی داتاکانی دەزگای مافی مرۆڤی تورکیا لە ماوەی چوار ساڵدا ٢٨ کەس بەهۆی ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی سەر بە دەوڵەتەوە گیانیان لەدەستداوە کە ٨ منداڵ و یەک خاوەن پێداویستی تایبەتی تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جەزیرە گەنجێکی ٢٣ ساڵی بە ناوی عەبدولغەفار دایان‌ی کردە ژێرەوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ئەم ڕووداوە بووە سەرباسی هەواڵەکان و دەزگای مافی مرۆڤی تورکیا ئاماری گیان لەدەستدانەکانی بەهۆی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە خستەڕوو.

 

بەپێی داتاکانی دەزگای مافی مرۆڤی تورکیا لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ٩ منداڵ و یەک خاوەن پێداویستی تایبەت و ١٨ کەس بەهۆی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەر بە دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٥٠ کەس بریندار بوون کە ١٤یان منداڵن.

 

بەپێی داتاکان، ساڵی ڕابردوو، لە ٩ ڕووداوی جیاوازدا بەلایەنی کەمەوە ٤ منداڵ و ٦ کەس بەهۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها تێیدا هاتووە کە ١٥ کەسی دیکە و ٦ منداڵ بریندار بوون.

 

ت.پ