تونس، توندوتیژی خێزانی زیادی کردووە

لەگەڵ هەبوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان بەڵام تا بێت ڕێژەی توندوتیژی زیاد دەکات لە وڵاتی تونس.

تونس

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی هەرسێ وەزارەتی ژنانی تونس، خێزان و بەساڵاچووان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەرکەوتووە بەرزبوونەوەیەکی ترسناک هەیە لە توندوتیژی خێزانیدا کە ڕێژەکەی گەیشتووەتە ٪٨٠.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ٪٩٠ بە شێوەی زارەکی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت، لە ٪٨٤ توندوتیژی ئەخلاقیان بەرامبەر کراوە، هەروەها ٪٧٤ی ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە ٪٣٦ی توندوتیژی جەستەی بووە و لە ٪١٨ی توندوتیژی سێکسی بووە.

 

بە پێی ڕاپۆرتەکە ٤١،٦٦٨ حاڵەتی توندوتیژی تۆمار کراوە بە شێوەی جۆراوجۆری وەک "مادی، ئەخلاقی، سێکسی، ئابوری و سیاسی"، کە ٦٨٤٢ حاڵەتیان منداڵیشی تێدابووە.

 

وەزارەتی ژنان لە تونس ئاشکرای کرد ژنان لە ٪٥٣ لە ڕێی بەرکەوتنی ڕۆژانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بەڵام ٪٨٠ لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕووبەڕوو دەبن، سەرەڕای یاسای توندوتیژی دژی ژنان کە لە ٢٦ی تەمووزی ٢٠١٧ لەلایەن پەرلەمانی تونسەوە دەرچوو، بەڵام ڕێژەی توندوتیژییەکان بەشێوەیەکی ترسناک زیادی کردووە.

 

لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ تەنها لە ناوەندی سەنتەری یۆرۆ زیاتر لە ٧٠٠٠ حاڵەتی توندوتیژی تۆمار کراوە.

 

ت.پ