"توندوتیژی ئابووریی هۆکارێکە بۆ لێکترازاندنی کۆمەڵگە"
لەپاڵ هەموو شێوازەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، توندوتیژی ئابووریش ڕوو لە هەڵکشانە، شەهێن عومەر، توێژەی دەروونی دەڵێت: جاران تەنها توندوتیژی جەستەیی بە توندوتیژی دادەنرا، بەڵام توندوتیژی جۆری زۆرە، سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتیش هەیە.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە- بە پێی گۆڕانی شێوازی ژیان و بەرەوپێش چوونی تەکنەلۆژیا لە سەدەیەکەوە بۆ سەدەیەکی تر توندوتیژی گۆڕانی بەسەردادێت و شێوازی توندوتیژیەکان دەگۆرێت، لە ئیستادا زۆرترین توندوتیژی توندوتیژی ئەلیکترۆنیە و لەپال ئەوەشدا توندوتیژی ئابووری ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە.
شەهێن عومەر، توێژەری دەروونی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی: پێویستە ڕێگە چارە بگیرێتە بەر.
"توندوتیژی سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتیش هەیە"
شەهێن عومەر ئاماژەی بەوەکرد، توندوتیژی جۆری زۆرەو جاران تەنها توندوتیژی جەستەیی بە توندوتیژی دادەنرا، بەڵام ئیستا توندو تیژی یاسایی و سیاسی و کۆمەلایەتیش هەیە و توندو تیژی ئابووری جۆرێکی ترە کە بەهۆی ئەم دۆخە سەختەی دروست بووە لە کوردستان و نەهاتنی موچە لەکاتی خۆی و نەبوونی هەلی کار هۆکارێکە بۆ زیاد بوونی توندوتیژی ئابووری، بۆیە پێویستە هاوسەنگی خێزان هەبێت تاوەکو توندوتیژی ئابووری ڕوونەدات.
وتیشی: خواستی زۆری ئابووری وایکردوە توندوتیژی ئابووری ڕووبدات، خواستی کەسوکار بۆ یەکتری وایکردوە زۆر فراوان بێت، لەلایەکی ترەوە تەکنەلۆجیا و ئەوانەی شوێن مۆدە دەکەون، هەروەها گۆڕانی خێرا وایکردوە کۆمەڵگە ناتوانێت هاوسەنگی ڕابگرێت و خێزانەکانیش ناتوانن ئەو ناهاوسەنگیە ڕابگرن، هیوادارم گرنگی بەلایەنی ئابووری کۆمەڵگە بدرێت ودەستی کار زیاتر بکرێت تاوەکو توندوتیژی کەم بکرێتەوە.
"کار کردنی ژنان نابیتە هۆی توندوتیژی ئابووری ژن، کە کاری کرد توانای هاوسەنگی خێزان و ماڵەوەی هەیە"
سەبارەت بەوەی ئایا کار کردنی ژنان دەبیتە هۆی ئەوەی توندوتیژی ئابووری ڕووبدات؟ شەهێن عومەر ئاماژەی بەوەکرد، کە هەرگیز کارکردنی ژنان نابیتە هۆی توندوتیژی ئابووری و بەڵکو ئەگەر کاری کرد واتا توانای هاوسەنگی خێزان و ماڵەوەی هەیە، پێکەوە شان بەشانی یەکتر قورسایەکە تێدەپەڕێنێت، هەروەها تیگەشتن لەم دۆخە ئەوەیە کە پێویستە وەک هاوکارییەک لەیەکتر تێبگەن تاوەکو زاڵبین بەسەر ئەو ئاستەنگەی بەسەر کۆمەلگەدا هاتووە لە ماوەی ڕابردوودا، توندوتیژی ئابووری جۆرە توندوتیژییەکە کە دژی خێزان و ژنان بەکاردێت و کار دەکاتە سەر ناهاوسەنگی ئابووری و بازاڕو باری ئابووریی کۆمەڵگە.