توندوتیژی جەستەیی بەرامبەر بە ژنان لە پلەی یەکەمدایە

لە توێژینەوەیەکی زانستیدا کە لەلایەن چاودێری نەتەوەیی تونسەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی توندوتیژی سەر ژنان ئامادەکراوە، باس لەوە کراوە کە زۆرترین توندوتیژیی کە لەلایەن هاوژینەکانیانەوە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت توندوتیژی جەستەیی و دەروونییە.

تونس

لە توێژینەوەیەکی زانستیدا کە لەلایەن چاودێری نەتەوەیی تونسەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە ناونیشانی "تایبەتمەندییەکانی توندوتیژی هاوسەریی" ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە زۆرترین توندوتیژی دژی ژنان لەلایەن هاوژینەکانیانەوە توندوتیژی جەستەیی و پاشان توندوتیژی دەروونییە، لە توێژینەوەکەدا کە ڕاگەیەندراوە ٥٣ بڕیاری دادوەری وەک نمونەیەک لە بڕیارەکان لە بواری توندوتیژی هاوسەرگیریدا دراوە، هەروەها لەگەڵ ٢٠ ژنی تەمەن ٢٥ بۆ ٦٤ ساڵ کە لەلایەن هاوژینەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، کۆبوونەوەکان بۆ دەستنیشانکردنی شێوازەکانی توندوتیژی هاوسەریی و هۆکار و دەرئەنجامەکانی بەڕێوەچوو.

 

توندوتیژی لە هاوسەرگیریدا ڕووی لەزیادبوون کردووە

توێژینەوەکە گرفتەکانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٥٨ی ساڵی ٢٠١٧ی بۆ کۆتاییهێنان بەتوندوتیژیی دژ بەژنان ئاشکراکرد کە داوای پشتگیری زیاتر بۆ میکانیزم و ڕێگەکانی چاودێریکردن و جێبەجێکردنی ئاستەکانی ئاسایش و دادوەری دەکات.

 

وەزارەتی خێزان و ژنان و منداڵان و بەتەمەنەکانی تونس تەئکیدیکردەوە کە ئەم توێژینەوەیە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ستراتیژیەتێکی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دراوە، چونکە هەڵبژاردنی کێشەی توندوتیژی هاوسەرگیریی بۆ خۆشی نەبوو، بەڵکو لەسەر بنەمای داتای هێڵی سەوز سەبارەت بە ڕاپۆرتی ڕووداوەکانی توندوتیژی دژ بەژنان لەساڵی ١٨٩٩ کە تێیدا هاتبوو دیاردەی توندوتیژی هاوسەرگیری زیادیکردووە.