"توندوتیژی دژی ژنان تەنیا لە جەستەدا سنووردار نییە"
لەناو سەرجەم سێکتەرەکاندا دیاردەی توندوتیژیی دژ بە ژنان بوونی هەیە، دیارترین هۆکار کولتووری کۆنەپارێزییە کە تا ئێستا بەسەر کۆمەڵگەدا زاڵە، هەرچەندە یاسا هەیە بەڵام وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت و خێزان هۆکارە بۆ ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بەناوی شەرەف بکرێت
دێرین ڕەحیم
سلێمانی-هاوشێوەی جیهان ژنان لە ناوچەکانی باشووری کوردستان، بە هۆی عەقڵییەتی پیاوسالاریی و سەردەستییەوە ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشکەنجە دەبنەوە، ساڵ بە ساڵیش ڕێژەی توندوتیژییەکان ڕوو لە زیادبوون دەکەن، بەڵام هەوڵە هۆشیارییەکانیش لە ئاستی پێویستدا نین بۆ ئەوەی گەر کۆتایی بە توندوتیژییەکان نەهێندرێتیش ئەوا ڕێژەکەی کەمبکاتەوە.
" توندوتیژی ئەلیکترۆنی یەکێکە لەجۆرە زۆر باو بەربڵاوەکان بەرامبەر ژنان"
هانا شوان ،چالاکوان و سەرۆکی ڕێکخراوی ڕاگەیاندن ڕوناکبیری ژنان ئاماژەی بە دیاردەی توندوتیژیی دژی ژنان کردو وتی: ئامارێکی وورد لەبەردەستدا نییە لەسەر ئەوەی جۆری توندوتیژیەکان چین و ئایا سکاڵاکان چۆن بەرز دەکرێنەوە، ئەمانە هەمووی ئاستەنگی گەورەن لەبەردەم ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەم قۆناغە بکەین لەم قۆناغە جۆری توندوتیژیەکان دەگۆڕێت لەوانەی تریشدا هەروابووە، ڕێژەیەک سەردەکەوێت و ڕێژەیەک کەم دەبێتەوە، بەپێ ئەو دەرهاویشتانەیی هەیە بەپێ بەدواداچوونەکانمانەوە بۆمان ڕوون بۆتەوە کەتوندوتیژی ئەلیکترۆنی یەکێکە لەجۆرە زۆر باو بەربڵاوەکانی توندوتیژی کەبەرامبەر ژنان دەکریت، ئەمانە مەترسیی گەورە دروست دەکات لەڕاگەیاندنەکانەوە کۆمەڵێک دانپێدان بڵاوبوویەوە کەهەوڵدراوە لەڕێگەیی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە ژنان ناچاردەکەن بڕێک پارەی زۆریان لێ وەربگرن و توندوتیژیان بەرامبەر بکەن، هەروەها زۆربەی ژنان زانیاریان لەسەر هێڵی گەرمی ١١٩نییەو نازانن لەڕێکخراوەکانیشدا خزمەت گوزاری تەندروستی و دەروونی و یاسایی بەبێ بەرامبەر پێشکەش بە ژنان دەکرێت، زۆرجار نەبوونی ئەم هۆشیاریە وایکردووە ئەو ژنە لەژێر توندوتیژیەکەدا بمێنیتەوە دەرئەنجامی خراپی لێبکەوێتەوە.
"ڕاگەیاندنەکان بۆ پرسی ژن نابەرپرسن"
هانا شوان ئەوەشی خستەروو، ڕاگەیاندنەکان نابەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ پرسی ژن دەکەن ولەلایەن کۆمەڵێک کەسانەوە بەڕێوەدەبرێت کەکار لەسەر ڤیوو لایک دەکەن، بەلایانەوە ئاساییە ژنان بکەن بەقوربانی یان ژنان بکەن بەداری ئەم ئاگرە، ئەو بابەتانەی لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەبیتەوە لەسەر کەرامەتی ژنانە، یەکێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن شانازی بەوە دەکەن دوو ملوێن بینەری هەیە بەڵام لەسەر بنەمای ئەوەی کەژنێک هۆشیاریەکی دیاریکراوی هەیە کۆمەڵێک قسەی کردوە کە بۆتە گاڵتەوگەپ لەناو کۆمەڵگەدا، ئەم شانازی بەوەدەکات کەزۆرترین بینەری هەیە، ئەمە کارەساتە کەئەقڵیەتی هەندێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن لەباشووری کوردستان بەم جۆرەیە، هۆشیاری کۆمەڵگە دیاری کراوە لەباشووری کوردستان ئێمە بەکۆمەڵێک دەوڵەتی ناوخۆیی دەورەدراوین کە دووژمنی میللەتی کوردن، بۆیە هەوڵدەدەن ئەم کۆمەڵگەیە نائارامی تێبکەوێت ژن و پیاو ببنە دووبەرەوە، ڕێکخراوەکان وکۆمەڵگە ببنە دووبەرەوە، ئەمانە هەموو پێیان دەوترێت کەلێنی کۆمەڵایەتی کاتێک ئەم کەلێنانە دروست دەکرێت نائارامی و توندوتیژی لیدەکەوێتەوە، ئەگەر تاکەکانمان هۆشیار نەبن بەیەکەوە هاوکار نەبن لەبەرامبەر کەمکردنەوەی توندوتیژی ناتوانین بڵێن توندوتیژی کەم بکەینەوە، ژن تاهۆشیاربێت ئازا دەبێت و دەتوانیت هاوکاری کەسانی دەوروبەری بکات بۆ ئەوەیە کە نەهێڵن مافەکانیان بخورێت وپێشل بکرێت نەتوندوتیژیشیان بەرامبەر بکرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا هانا شوان وتی: توندوتیژی شێوازو جۆری جیاوزی هەیە ١٣جۆری تەنها لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیدا ئاماژەی پێدراوە، یەکێک لەو جۆرانەیی توندوتیژی دابڕینی سیلەی ڕەحمە کاتێک ژنێک لەهاوژینەکەی جیادەبێتەوە لەلایەن کەسانێکەوە ناهێڵن منداڵەکەی ببینێت یان کاتێک ژنێک هاوسەرگیری دەکات ناهێڵن بچێتە ماڵی کەسوکاری ئەمانە جۆرەکانی توندوتیژین کەزۆرجار باس نەکراوەو سزاکانی دیاری نەکراوە گرنگە هۆشیاری زیاترمان هەبێت لەسەر جۆرە باوەکانی توندوتیژی لەکۆمەڵگەدا هۆشیاری یەکێکە لەپایە سەرکیەکانی بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژن تاهۆشیاربێت تواناو هێز و باوەڕی ژنانەی بەخۆیی هەبێت دەتوانیت کاریگەری ڕاستەوخۆیی هەبێت هەم لەسەر کۆمەڵگا و خۆیی و دەوروبەرەکەیی ژن دەتوانێت ژیانێکی ئاسودە و پڕشکۆ بۆخۆیی دەوروبەرەکەیی دابین بکات.
"ژنان سكاڵا تۆمار دەکەن"
گوڵستان ئەحمەد، بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤی پارێزگای هەڵەبجە وتی: زۆربوونی سکاڵاکان لەدوو ڕووەوە پۆلینی بۆ دەکرێت یەکێکیان هۆشیاری کۆمەڵگە زیادی کردوە ژنان پەنا دەبەنەبەر ئەوەی سکاڵا تۆماربکەن، دووەمیان زۆربوونی کێشەو گرفتەکۆمەلایەتیەکان وایکردوە سکاڵایەکی زۆر هەبێت سەرجەم دامودەزگاکان ڕۆژانە سەرقاڵی یەکلایکردنەوەی کێشەوگرفتەکانن، جاران کێشەوگرفتەکان لەتوندوتیژیدا خێزانیدا مابوویەوە ئێستا بوتە توندوتیژی ئابووری وکۆمەڵایەتی و راگەیاندن توندوتیژیەکان زۆرزیادیان کردوە ئەمەش وایکردوە سکاڵا لەسەرجەم بوارەکاندا زۆر زیادیکردووە، لەئێستادا ژنان هۆشیاریەکی زۆریان هەیە، بەڵام زۆرجار ژنان دەزانن سکاڵاکەیان دەچیتە دادگاو گۆرانکاری ڕوودەدات، ئەمەش دەبیتە هۆی ئەوەی سکالاکەی بکشینیتەوە چاوەڕی ئەوەدەکات بەسوڵحی عەشایەری کێشەکەی چارەسەر بێت بۆیە هەمیشە سڵکردنەوەیە هەیە لەناوچوونە دادگا ئەمە گرفتێکە پێوییستی بەچارەسەرو هۆشیاری زیاتر هەیە.
"توندوتیژی زیادی کردووە"
ئەوەشی خستەروو کە لەساڵی ٢٠٢٦توندوتیژیەکان بەردەوام ڕوو لەزیادبوونە لەبەر ئەوەی کومەڵگە لەگۆرانکاریەکی بەردەوامدایە، جۆری توندوتیژیەکان جیاوازن توندوتیژی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەلایەتیەکان و ئەی ئای زۆر زیادی کردوە هەرچەندە داهینانیکی نوین بەڵام توندوتیژی لەگەڵ خۆیی هێناوە کۆمەڵگەیی بەرەو شڵەژاندن بردوە کاتی دەوێت کە کۆمەڵگە دەکەوێتە سەر ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بەشێوەیەکی باش بەکاربهێنیت، دەزگاکانی راگەیاندن نابەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ پرسی ژنان دەکەن، پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بەرپرسن لەدەزگا راگەیاندنەکان پیشەیانەرتر مامەڵەیان بکردایە، زۆرکات لەراگەیاندنەکانەوە دەبینین ژنێکی راگەیاندکار توندوتیژی بەرامبەر هاوپیشەیەکی خۆیی یان بەرامبەر ژنیکی کۆمەلگاەکەی دەکات، زۆرجار راگەیاندکارەکان لەدەرخستنی توندوتیژیەکان لەشیکردنەوەی توندوتیژیەکان نابەرپرسانە بوونەتە هۆی زیادبوونی توندوتیژژیەکان، کێشە و گرفتەکانی ژنان لەچوارچیوەیەکدا قەتیسکراو ماوەتەوە ئیمە یاسایی توندوتیژی خیزانیمان هەیە، بەڵام بەباشی نەکەوتۆتە بواری جێبەجێکردن، ئەگەر سەیری پارێزگایی هەلەبجە بکەین لەیاسایی توندوتیژی خێزانیدا کەمترین ئەو مادانەی لەیاساکەدا هەیە جێبەجی کراوە نەتوانیووە مێکانیزمەکانی جێبەجی بکرێت کەواتە نەتوانیوە گۆڕانکاری لەکەیسەکاندا بکرێت گۆرانگاریە بەردەوام و دابوونەریتە جیاوازەکانی ناوچەکان وایکردووە ڕێگری هەبیت لەچارەسەرکردنی کێشەکان.
"ئەگەر ژنێک هۆشیار بێت واتە ماڵێک و کۆمەڵگە هۆشیارە"
گوڵستان ئەحمەد وتیشی: کاتێک مرۆڤێک هۆشیاردەبێت خێزانێکی هۆشیار بەرهەم دەهێنێت، بەڵام کاتیک لێکتیگەیشتن نەبوو توندوتیژیەکان سەرهەڵدەدات و ئێمە چەندین جۆری توندوتیژیمان هەیە، وەک توندتیژی سەرکار وناوەندەکانی خوێندن لەزۆربەی سێکتەرەکاندا هەیە، ئەمانەش دەچێتە چوارچێوەی ئەوەی توندوتیژیەکان روو لەزیادبوون بکات، پێویستمان بەیاسای نوی و هۆشیاری بەردەوام و پاراستنی سێکتەرە جیاوازەکان هەیە، ئەگەر لەماڵێکدا ژنێک هۆشیاربێت کەواتە ماڵێک هۆشیارە، پێویستە ژنان هەوڵبدەن زیاتر هۆشیاربن، هۆشیاری ژنان بنەمایەکی گرنگە بۆ پاراسینی خێزان و کەمبوونەوەی توندوتیژی.