"توندوتیژی دژی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەردەوامە"
نەوبەهار مستەفا، ئەندامی لیژنەی سکرتاریەتی هاوپەیمانی نەدا لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کە دەرفەتێکە بۆ تیشک خستنە سەر بارودۆخی ژنان لە هەموو جیهاندا، پرسێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و کولتوورییە کە پێویستی بە هەوڵ
ناوەندی هەوال
نەوبەهار مستەفا، ئەندامی لیژنەی سکرتاریەتی هاوپەیمانی نەدا لە نووسینێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنان ڕووبەڕووی تەحەدای بێ وێنە دەبنەوە لەکاتێکدا هەوڵدەدەن مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بەدەستبهێنن و بە کەرامەتەوە بژین، ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە بە شێوەی فرە و ئاڵۆز، لەوانە چەندین لایەن کە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ژیانیان هەیە، وەک داگیرکاری و شەڕەکان، کە تێیدا ڕووبەڕووی دەستدرێژی و ئیستغلالکردنی سێکسی دەبنەوە و ئازارەکانیان توندتر دەبێتەوە ، کە ژنانی ئاوارە و کۆچبەران ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە دەبنەوە، یان ڕووبەڕووی کوشتنی شەرەف دەبنەوە و لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش دەکرێن لە پەروەردە و کار و بەشداری سیاسیدا، ئەمە جگە لە توندوتیژی دەروونی وەک هەڕەشە و سووکایەتی کە درێژخایەنی دەروونی و جەستەیی هەیە کاریگەرییەکانی، لە هەندێک وڵاتدا سزای لەسێدارەدان وەک ئامڕازێک بەکاردەهێنرێت بۆ ستەم و توندوتیژی.
لە نووسینەکەدا هاتووە: لەو چوارچێوەیەدا ئێران شایەتی زیادبوونی دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکوانانی ژندا بووە. ماوەیەک پێش ئێستا چالاکوانان وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی، شەریفە محەمەدی دەستگیرکران و پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە تیشک دەخاتە سەر ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە ناوچەکەدا، هەروەها ڕەنگدانەوەی پێویستی تیشک خستنە سەر پرسەکانیان لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیدا.
وریشە مورادی، چالاکوان و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) لە ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا، لە زیندانەکانی ئێران ئەشکەنجە دراوە و بۆ شەرمەزارکردنی ئەوەی کە تووشی بووە، لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند، دەسەڵاتی سەرکوتکەر گرنگی بە بارودۆخی تەندروستی نەدا و دادگای شۆڕشی تاران لە ئێران سزای بەسەردا سەپاند، بەرپرسانی زیندانی ئەڤین دوای ئەوەی باری جەستەیی و تەندروستی لەدوای مانگرتن لە خواردن تێکچوو، ڕێگرییان لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە کرد.
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی سیستمی دەسەڵاتداری تیۆکراتی دەگرێتەبەر، کە لە دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩ دامەزرا و پشت بە شەریعەتی ئیسلامی دەبەستێت وەک بنەمایەکی یاسایی، کە تیایدا سەرۆک کۆمار و پەرلەمان ملکەچی چاودێریی فەقیهی باڵا، کە دەسەڵاتی فراوانی هەیە کە باڵاترین سەرکردایەتی ئایینی و سیاسی لەخۆدەگرێت، ئەم ڕژێمە سنووردارکردنی توند بەسەر ئازادییەکانی تاک و گروپدا دەسەپێنێت، هەروەها مافی ژنان سەرکوت دەکات، بەو پێیەی مافی ژنان لە ئێران لە مشتومڕترین بابەتەکانە.
لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ئێران لە ئەیلوولی ٢٠٢٢دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتەوە، وڵاتەکە زیادبوونی بەرچاوی لەسێدارەدانەکانی بەخۆیەوە بینی، بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٨٥٣ حاڵەتی لەسێدارەدان ئەنجامدراوە و لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٢٢ ژن لە سێدارە دراون، هەندیک سەرچاوە باسیان لەوەکردووە، ڕژێمی ئیران لەکاتی ڕاپەرینی ئەم دواییەدا زیاتر له ٢٠ هەزار ژنی زیندانی کردووه، ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن کە زۆرجار دادگاییکردنەکان نادادپەروەرانەن و شەفافیەت و سەربەخۆیی تێدا نییە.
چالاکوان وریشە مورادی هێمای بەرخۆدانە لە دژی نادادپەروەری. لە پێناو مافەکانی ژناندا خەباتی کرد و ڕووبەڕووی زوڵم و چەوسانەوەی ڕژێمێک بووەوە کە هەوڵی بێدەنگکردنی ئەو دەنگانەی دەدا کە داوای گۆڕانکارییان دەکرد، سزای لە سێدارەدان تەنها سزای تاکەکەسی نییە، بەڵکو پەیامێکە کە ئاراستەی هەموو ئەو ژنانە دەکرێت کە هەوڵی دەربڕینی بۆچوون و مافەکانیان دەدەن، ئەم بڕیارانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤن و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە شەرمەزار دەکرێن.
توندوتیژی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەو توندوتیژییە تەنیا لە ئێراندا سنووردار نییە، بەڵکو بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژدەبێتەوە، ئەم وڵاتانە بەدەست پەرەسەندنی توندوتیژی بە شێوە جۆراوجۆرەکانییەوە دەناڵێنن، لەوانە شەڕ، دەستدرێژی، کوشتن و توندوتیژی جەستەیی و دەروونی. ئەمەش ئاستەنگ بۆ گەیشتن بە گەشەپێدان و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دروست دەکات، پرسی ژنان بناغەی هەموو پرسە کۆمەڵایەتییەکان پێکدەهێنێت و چارەسەرەکەی کلیلی چارەسەری ڕیشەیی بۆ هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکانە لە ڕووی مێژووییەوە، ژنان یەکەمین قوربانی و چینی یەکەم بوون کە کۆیلە بوون، دوای ئەوەش کۆیلایەتی لە کۆمەڵگادا چەسپاند، گەیشتە نزمترین خانەکانی ناویدا، دوای ئەوەی مێینەیی ملکەچ لە کەسایەتی ژندا دامەزرا، کۆمەڵگاکان بە ژن کران بۆ ئەوەی ملکەچی فەرمانڕەواکانیان بن، گەلانیش بە ژن کران بۆ ئەوەی ملکەچی داگیرکەرەکانیان بن.
لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بۆمان دەردەکەوێت کە توندوتیژی لە زیادبووندایە، هەروەها ژنان لە زۆرێک لە وڵاتان بە قوربانی توندوتیژی خێزانی دادەنرێن، و ڕووبەڕووی سنووردارکردنی یاسایی دەبنەوە کە ڕێگری لە مافەکانیان دەکات لە یاساکانی باری کەسیدا، نەبوونی پەروەردە بەپێی پێویست بۆ نەریتە کولتوورییەکان یان بارودۆخی ئابووری، جیاکاری لە شوێنی کار، و جیاکاری لە ژیاندا، هەروەها ژنان بەدەست نەبوونی نوێنەرایەتی لە پۆستە سیاسییەکاندا دەناڵێنن، ئەمەش توانای کاریگەرییان لەسەر بڕیاردان سنووردار دەکات، ئەمە جگە لەوەی کە دەبنە قوربانی ململانێ چەکدارییەکان، ئەو ئامار و داتایانەی کە لە لایەن ناوەندەکانی ژنان بۆ لێکۆڵینەوە لە توندوتیژی دژی ژنان بڵاویان کردۆتەوە، ترسناکن. پێویستە ئەوەمان لەبیربێت کە توندوتیژی دژی ژنان پرسێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و کولتوورییە کە پێویستی بە هەوڵێکی بەکۆمەڵ هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی.
ئامانجی یەکەمی تەڤگەرەکانی ژنان بنیاتنانی دیموکراسییە، دەرفەتی دامەزراندنی کەیسە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی سیاسەتی دادپەروەرانە و گشتییە، دامەزراندنی دیموکراسی پێویستی بە کاری بەردەوامی کۆمەڵگە و تاکەکان هەیە. گرنگە ژنان هۆشیار بن و خۆیان بپارێزن، ژنان پێویستە ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان پێکبهێنن، پێویستە ڕۆڵی ڕێکخراوە ناحکومی و نافەرمیەکان بەهێز بکرێت، هەروەها هاوکاری نیشتمانی نێوان ژنان لە جیهاندا بەهێزتر بکرێت، هاوپەیمانی لەنێوان ژنان دابمەزرێت.
لە کۆتاییدا ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە وەک بانگهێشتێک بۆ کارکردن، دەبێت هەموومان دەنگی بێدەنگەکان بین و دەنگی چالاکوانان لە هەموو جیهاندا بەرز بکەینەوە، دەبێت پێکەوە کاربکەین بۆ جیهانێکی بێ توندوتیژی.