چالاکی ئێشکگری لە مەخموور لەگەڵ گروپی ١٩٣ بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی ٩٩٥دا بەردەوامە وگروپی ١٩٣ دەستیان بە ئێشکگری کرد.

مەخموور

 

چالاکی ئێشکگری لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی ٩٩٥دا بەردەوامەو گروپی ١٩٣ دەستیان بە چالاکی کردو خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستان بەڕێوەچوو، دواتر زەریا بەنەک بە ناوی گرووپی ١٩٢ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

 

"بە سەرکەوتنی پرۆسەکە، هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانن بە یەکسانی بژین"

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەبارەت بە پڕۆسەی کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک هاتووە: ئەو پڕۆسەیەی ئێمە پێیدا تێدەپەڕین چەندە گرنگە، ئەوەندەش قورسە، شەڕ و ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوو لە زیادبوون دەکەن، بەتایبەتی لەم دواییانەدا هێرشەکانی شەڕی سارد لە کوردستان قووڵتر دەبنەوە، هەرچەندە ئەو پرۆسەیەی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، ڕزگارییەک بۆ هەموو مرۆڤایەتییە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێستا هێشتا نایانەوێت ئاشتی و سەقامگیری ڕووبدات. ڕێبەر ئاپۆ وەک هەمیشە بە هێز و فەلسەفەی خۆی پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکردووە، بەم پرۆسەیە هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانن بە یەکسانی لەگەڵ ناسنامە و کولتووری خۆیان بژین.

 

"ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هێڵی سوورە"

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئیرادەی درێژەدان بە خەبات بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، بەم وشانە دەربڕدرا: ئێمە وەک کۆمەڵگەی کورد، بە تایبەت وەک کامپی مەخموور، بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدانمان زیاتر دەکەین و بوونی خۆمان دەسەلمێنین، ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هێڵی سوورە، چالاکیی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە بە بەهێزترین شێوە وەک هونەرمەندانێکی کامپی مەخموور، ئێمەش دەمانەوێت بە بەشداریکردن لە چالاکییەکەدا بەدیبهێنین و بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ڕێبەرەکەمان لە ڕووی جەستەییەوە ئازادە لەگەڵمان، و بە دەنگ، ڕەنگ، مۆسیقا، شانۆ و ئامادەیی هونەریمان خاوەنداری لە ڕێبەرمان دەکەین.

 

مەراسیمەکە بە دەسیپێکردنی گروپی ١٩٣ کۆتایی هات.