"توندوتیژی دژ بە ژنان توندوتیژیە دژ بە مرۆڤایەتی"

چالاکی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار بۆ دادپەروەری كه‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن ئەندامانی ئاکەپەوە كوژراون، له‌ رۆژی ٣٢٥ەمدایە و دەڵێن: "توندوتیژی دژ بە ژنان توندوتیژیە دژ بە مرۆڤایەتی".

چالاکی بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار بۆ دادپەروەری كه‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن ئەندامانی ئاکەپەوە كوژراون، له‌ رۆژی ٣٢٥ەمدایە و دەڵێن: "توندوتیژی دژ بە ژنان توندوتیژیە دژ بە مرۆڤایەتی".

ڕحا

 

ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار كه‌ هاوسه‌ر و دوو كوڕی له‌ ناوچه‌ی پرسوسی روحا له ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له‌لایه‌ن خزمه‌كانی په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ ئیبراهیم خه‌لیل یەڵدزه‌وه‌ كوژران، فەریت شەنیشاری کوڕیشی بریندار ببوو.

 

 چالاکی ئێشکگری دادپەروەری کە لایەن ئەو بنەماڵەیەوە دەستیپێکردووە لە ٣٢٥ەم ڕۆژدایە و دایكه‌ ئه‌مینه‌ ئه‌مڕۆ به‌ هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه‌ نه‌یتوانی بچێتە‌ به‌رده‌م بینای دادگا، به‌ڵام له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی پرسوس درێژه‌ی به‌ چالاكیه‌كه‌دا. فه‌ریت شه‌نیاشاریش له‌ به‌رده‌م دادگای رحاوه‌ ده‌ستی به‌ ئێشكگری كرد.

 

ئەمینە شەنیاشار بەرهەڵستی توندوتیژی دەکات

بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر هەژماری خۆیان هەژمارەکانی تەڤگەری ژنانی ئازاد TJA، کۆڕەکانی ژنان و باڵی ژنانی پارتی گەلی کۆماری CHP یان ناوزەدکردووە و نوسیان: "زۆر جۆری توندوتیژی هەیە یەکێک لەمانە نادادپەروەریە لە ڕحا دایکێک "ئەمینە شەنیاشار" ماوەی ٣٢٥ ڕۆژە لە بەرامبەر هەموو کەسێکدا بەرهەڵستی توندوتیژی دەکات توندوتیژی دژ بەژنان توندوتیژیە دژ بەمرۆڤایەتی دەستبەجێ کۆتایی بەم توندوتیژییە بهێنن".