تەڤگەری ئازادی: بانگەوازی لە بارزانی دەکەین بێتەوە بەرەی گەل

تەڤگەری ئازدی ڕایگەیاند، لە ئێستادا مەترسیەکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت شەڕێکی خوێناوی ئەنجام بدات، بانگەوازیشی لە سەرانی پارتی و بارزانی کرد تا بێنە بەرەی گەل. سلێمانی

تەڤگەری ئازدی ڕایگەیاند، لە ئێستادا مەترسیەکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت شەڕێکی خوێناوی ئەنجام بدات، بانگەوازیشی لە سەرانی پارتی و بارزانی کرد تا بێنە بەرەی گەل.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بینای تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان کۆنگرەیەکی دەبارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادە زەنگێکی مەترسیدار بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەیە، دەوڵەتی تورکیاش دەیەوێت شەڕێکی خوێناوی بەسەر گەلی کورددا بسەپێنن، تا لە ڕێگای ئەو ئاڵۆزیانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری کوردستاندا هەیە خۆی لە قەیرانە ئابوورییەکان ڕزگار بکات کە تێیدایەتی.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا خستیەڕوو، ساڵانێکە ئابوری ئەم هەرێمە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە تاڵان دەبرێت، ئەوەش لە ڕێگای کۆمەڵێک هێز و لایەن لە باشوری کوردستان ئەنجام دەدات، هەوڵیش دەدات لەنێوان گەلی کوردستاندا شەڕی کورد بە کورد دەکات.

 

وتیشی " لە ئێستادا ئەو هێرش و داگیرکارییانە وەک ڕابردوو نییە، بەشێوازێکی بەرفراوانتر، کە دەوڵەتی تورکیا نایشارێتەوە دەیەوێت بۆ میساقی میلی دەگەڕێنەوە و دەڵێن هەولێر شارێکی تورکییە، بەڵام ئەوەی بێ مانایە، پاساو هێنانەوەی بۆ ئەم هێرشانەی تورکیا، کە ئیرادەی گەلی کوردی بێ ڕۆڵ کردووە".

 

ئەوەشی خستەڕوو، کە هەندێ چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارییەکان ئەنجام دەدەرێت، ئەمانە باسن بەڵام هێستا نەیانتوانیووە ڕێگری لە داگیرکارییەکان بکەن، لە بەرامبەریشدا هەندێ لە ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەسەڵات لێدوان دەدەن کە ئاماژەکردنە بۆ شەڕ، بانگەوازیشی لە سەرجەم توێژەکان و سەرانی پارتی و بارزانی کرد تا بێنەوە بەرەی گەل و دژی داگیرکارییەکان هەڵوێستیان هەبێت.