زیاتر لە یەك هەزار ئاوارەی موسڵ گەڕانەوە زێدی خۆیان

ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە یەك هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان   بۆ موسڵ.

ناوەندی هەواڵ


لە راگەیەنراوێكدا ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد یەك هەزارو 650 ئاوارە لە كامپی جدعەی پێنجەمەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لەناوچەكانی ناوەندی موسڵ و گەیارەو بەعاج و تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا.


ڕاشیگەیاندوە کە گەڕانەوەكە دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان بووە كە بۆ سەقامگیری خێزانەكان گیراونەتەبەر، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان و خۆجێیەكانی پارێزگای نەینەوا كراون لەپاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ دابینكردنی گەرەنتی گەڕانەوەیان.