تەرمی ڕۆژڤەلات کیزماز کە بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە

تەرمی ڕۆژڤەلات کیزماز کە لە ٩ی شوباتەوە لە ئیلح بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تەرمی ڕۆژڤەلات کیزماز، کە لە ٩ی شوباتەوە لە گەڕەکی پەترۆڵی ئیلح بێسەروشوێن بوو دۆزرایەوە.

 

جلەکانی ڕۆژڤەلات کیزماز لەلایەن خێزانەکەیەوە لە نزیک بەنداوی حەسەنکێف لە ١١ی شوبات دۆزرایەوەم دوای گەڕانەکان تەرمەکەی دۆزرایەوە.

 

ڕۆژنامەنووس محەمەد کیزماز، برای گەورەی ڕۆژڤەلات کیزماز بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا "MA" دەربارەی لەدەستدانی خوشکەکەی قسەی کردو وتی: هەرچەندە لە ٩ی شوبات ڕاپۆرتی ونبوونی خوشکەکەمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و پۆلیسی پارێزگاکەمان ڕاگەیاند بەڵام خێزانەکەم تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لە پۆلیسەوە بۆ نەهاتووەم بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شەقامەکانی ئیلح گەڕاین، هەرچەندە ئێمە پۆلیسمان ئاگادارکردبووەوە کە لەوانەیە خوشکەکەم چووبێت بۆ حەسەنکیف، بەڵام ئەمڕۆ زانیمان کە خوشکەکەم چووەتە حەسەنکیف دواتر لەلای دیجلە و حەسەنکێف گەڕاین، جلی خوشکەکەمان لە تەنیشت ئاوەکە بینی، پۆلیسمان ئاگادار کردەوەو داواکاریمان بۆ کەشتییەک بۆ گەڕان لەناو ئاوەکەدا وەڵامدرایەوە وەک "کاپتن لە دەرەوەی ناوچەکەیە" چۆن وازوو کەشتی گەڕان ئامادەبوو.