تەرمی ژنێکی کوژراو دۆزرایەوە

تەرمی ژنێک لە سلێمانی دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی یەکەم تەرمی ژنێك لە نزیك گۆڕستانی نوێی بەكرەجۆ لە سلێمانی دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە بووە.


لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنی سلێمانی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی كراوە.


بەپێی کۆتا ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگارببونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە مانگی تشرینی یەکەم لە سلێمانی یەک حاڵەتی کوشتنی ژن لەگەڵ سێ حاڵەتی خۆسووتان تۆمار کراوە.