تەرمی ژنێک لەناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات دۆزرایەوە

بەرگری شارشتانی هەولیر دۆزینەوەی تەرمی ژنێکی لەناو زێی گەورە لە سنووری شارۆچکەی خەبات ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵایکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر۱۲:۲٠ خولەک تیمی ژێرئاو کەوتنی شارۆچکەی خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتیمان ئاگادار کرانەوە لە بونی تەرمی ژنێک لەناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات.

 

ئاماژە بەوەکراوە، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوو تواندرا تەرمەکە دەربهێنرێتەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.