تەرمی ژنێک لەناو ماڵەکەی لەعێراق دۆزرایەوە

دەسەڵاتدارانی ئەمنی لە شاری زیقار لێکۆڵینەوەیان لە گیانلەداستانی گوماناوی ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ کردووە، کە تەرمەکەی لەناو ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوبەناو شارەکانی عێراق شاهیدی گیانلەدەستدانی ژنانن لە هەلومەرجێکی پڕ لە نهێنیدا، ئەمەش پرسیار لەسەر هۆکارە ڕاستەقینەکان و وردەکارییەکان دەوروژێنێت، چالاکوانان داوای بەرزکردنەوەی لێکۆڵینەوە و ڕوونی دەکەن بۆ سنووردارکردنی دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە، کە ڕەنگدانەوەی ئاستەنگە ئاڵۆزە کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکانن.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە زیقار بڵاویکردەوە، دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەیان بۆ مردنی ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ کردووەتەوە، کە لەناو ماڵەکەیدا لە ناوچەی ئور لە ڕۆژهەڵاتی ناسریە دۆزراوەتەوە، لە هەلومەرجێکدا کە تا ئێستا ڕوون نییە.

 

سەرچاوەکە ٢٢ی شوبات ڕایگەیاند، کە خێزانی ئەو ژنە دوای دۆزینەوەی تەرمکەی لە باخچەکەیدا بەرپرسانیان ئاگادار کردەوە، دەستبەجێ پۆلیس و تیمەکانی پزیشکی دادوەری لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە دەستپێکرد، هەروەها بارودۆخی دەوروبەری ڕووداوەکە تا ئێستا ڕوون نییە، لێکۆڵینەوەکەش چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی خێزان و دراوسێکان دەگرێتەوە، لەگەڵیشیدا پێداچوونەوە بە هەر ئاماژەیەکدا دەکرێت کە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە دیاریکردنی سروشتی ڕووداوەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری ناسریە بۆ پشکنینی پێویست و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەرکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کە بە وردی هۆکاری مردنەکەی دیاریدەکات.

 

شاری زیقار ناوبەناو شایەتحاڵی مردنە کە بەپێی ڕێکارە یاساییە پەسەندکراوەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، هاوکات لایەنە ئەمنییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە بە جیا مامەڵە لەگەڵ هەر کەیسێکدا دەکەن بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامە ورد و ڕوونەکان.