تەرمی ژنێک لە ئاوی دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە

تەرمی ژنێکی ٢٥ ساڵ لە ئاوی دەربەندی ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین دۆزرایەوە.

 

ناوەندی هەواڵ- ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە شاری ڕانیە کە ماوەی چوار ڕۆژ بوو بێسەروشوێن بوو، ئەمڕۆ ٢١ی ئاب تەرمەکەی لە ئاوی دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

پۆلیسی راپەڕین لێکۆڵینەوەی لە بارەی ڕووداوەکە دەستپێکردووە و بڕیارە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەن.