تەرمی ژنێک لە دێرەزوور دۆزرایەوە
لە بارودۆخێکی نهێنیدا تەرمی ژنێکی نەناسراو لە ڕووباری فورات لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور دۆزرایەوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی ڕووداوەکە و ناسینەوەی زیانبەرکەوتووەکە و دەستگیرکردنی تاوانباران.
دێرەزوور
دێرەزوور کە لە ژێر دەسەڵاتی هەتەشەدایە، شاهیدی پەرەسەندنی گرژییە ئاسایشییەکانن، بەجۆرێک کە کوشتن و هێرشکردنە سەریان لەژێر هەلومەرجێکی نهێنیدا ڕوودەدات، ئەمەش ترسی دانیشتووانی زیاتر کردووە و دڵەڕاوکێ و ناسەقامگیری باوی زیاتر کردووە.
ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەم، دوای دۆزینەوەی تەرمی ژنێکی نەناسراو، کەیسێکی شۆک و ترس و دڵەڕاوکێ دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری گرتەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هەتەشە دایە، ئەو ژنە لە ژێر بارودۆخێکی نهێنیدا کوژرابوو و تەرمەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە فڕێدرابووە ناو ڕووباری فوراتەوە بە مەبەستی شاردنەوەی تاوانەکە.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە شارۆچکەی "بولیل" لە دێرەزوور ڕایانگەیاندووە، دانیشتووانەکە تەرمی ژنێکی تەمەن سی ساڵیان لە نزیک دەروازەی سهو دۆزیوەتەوە، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دەست و قاچی زیانبەرکەوتووەکە پێش مردنی یان لە کاتی مردنیدا بەستراوەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، تاوانباران شێوازێکی تاوانکارییان بەکارهێناوە بۆ شاردنەوەی تەرمەکە، کە دۆزراوەتەوە لەناو کیسی نایلۆن دانراوە و پڕکراوە لە بەرد و کێش پێش ئەوەی فڕێبدرێتە ناو ڕووبارەکە، ئەمەش هەوڵێکی بە ئەنقەست بوو بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی جەستە و دڵنیابوون لەوەی کە تا ماوەیەک لە ژێر ئاوەکەوە بمێنێتەوە.
تا ئێستا ناسنامەی زیانبەرکەوتووەکە نادیارە، چونکە تا ئێستا لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکەوە نەناسراوەتەوە،
ئەم تاوانانە لە چوارچێوەی لاوازی ڕێوشوێنە ئاسایشییەکان و نەبوونی چاودێری کاریگەر لەو ناوچانەی کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور کۆنترۆڵکراون ڕوودەدەن، ئەمەش دەرگای ئاژاوەگێڕی بەربڵاو و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوانەکان دەکاتەوە.