تەرمی ژنێک لە بەردەڕەش دۆزرایەوە
لە شارۆچکەی بەردەڕەش تەرمی ژنێک دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گولە بە جەستەوەیەتی، پێشبینی دەکرێت تەمەنی لەنێوا ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵبێت. ناوەندی هەواڵ
لە شارۆچکەی بەردەڕەش تەرمی ژنێک دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گولە بە جەستەوەیەتی، پێشبینی دەکرێت تەمەنی لەنێوا ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵبێت.
ناوەندی هەواڵ
پاشنیوەڕۆی دوێنێ تەرمی ژنێکی لە شارۆچکەی بەردەڕەش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی دهۆک دۆزراوەتەوە، کە شوێنەواری چەند گولەییەک بە جەستەیەوە هەبووە.
بەڕێوەبەراییەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاندووە، کە تا ئێستا ئەو ژنە نازاندرێت کێیە و نەناسراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت، تەمەنی لەنێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵدابێت، لە ئێستاشدا دۆسییە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، تا تاوانبارانی ڕووداوەکە بدۆزرێنەوە و ڕادەستی دادگا بکرێن.