تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

پێنج کۆچبەری کورد کە ژن و منداڵیان تێدایەو مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە دورگەیەکی یۆنان بەهۆی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیان خنکان، تەرمەکانیان دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەکرد، دوای زیاتر لە سێ مانگ و نیو بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی تەرمی پێج کۆچەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو کە لە ساتی ڕووداوەکەوە دەزگای لوتکە هەوڵەکانی چڕکردەوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی لەو ڕووداوە بیسەرشوێن بوو، سەردانی ڕزگاربووانی ئەو ڕووداوەیان کرد لە ئەسینا و دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر بێسەرشوێن بووان و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاریان و ڕادەستکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، تا ئیستا تەرمی پێچ کەسیان دۆزراوەتەوە.

 

دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەرمەکان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

 

زانیاری لەبارەی ئەو کەسانەی تەرمیان دەگەڕێتەوە کورستان:

ژاکاو محەمەد ئەمین تەمەن ٢٣ ساڵ

سێڤدا فریاد عەلی تەمەن ٦ ساڵ

محەمەد ڕێبوار عەبدوڵا تەمەن ٢ ساڵ

جێگر ئەبوبەکر ئیبراهیم تەمەن ٢٢ ساڵ

باریز ناسح محەمەد تەمەن ٢٢ ساڵ