تەرمی منداڵێک کە تەنها ئێسک و پروسکە لە هەولێر دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر تەرمی منداڵێکی دۆزیووەتەوە کە تەنها لە کەلەسەرو ئێسک و پروسک پێکهاتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ١٢ی شوبات هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک)کاتژمێر ٦ بەیانی دوای گەڕانیکی ووردو چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی مندالێکیان دۆزیەوە کە پێکهاتبوو لە کەلەسەرو ئێسک و پروسک.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئێستادا خەریکی لێکۆلینەوەن لە شوناسنامەی مندالەکە .

 

گومان دەکرێت ئەو تەرمە دانەر نەبەزی تەمەن ١٠ مانگ بێت کە لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ بەهۆی دروستبوونی لافاو لە زۆرێک لە گەڕەکەکانی هەولێر، دانەر بیسەروشوێن بوو.