تەرمی غەریبە گەزەر لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا بەخاک سپێردرا

شەوی ڕابردوو تەرمی غەریبە گەزەر بە بەشداری سەدان کەس لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا لە شاری کەربۆران بەخاک سپێردرا.

ناوەندی هەواڵ

 

غەریبە گەزەر، کە لە زیندانی جۆری ئێفی ژمارە ١ی کەندێرا لە کۆجائەلی لە وڵاتی تورکیا زیندانی کرابوو و ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی و ئەشکەنجە بووەتەوە، دوێنێ لە ژووری تاکەکەسیدا بەشێوەی مردنێکی گوماناوی دۆزرایەوە، دوای چالاکییەکان لە دەمی ئێوارەدا تەرمی غەریبە گەزەر هێنرایەوە ماردین.

 

پاشان ئەو خێزانەکەی و ئەو ژنانەی تەرمەکەیان وەرگرت بەرەو کەربۆران بەڕێکەوتن، کاتێک تەرمی غەریبە لەگەڵ دەیان ئۆتۆمبێل بەڕێگەوە بوون چەندین خاڵی پشکنینی نوێی پۆلیس لەسەر ڕێگاکە دانرابوون و ڕایاندەگرتن.

حەلیمە گەزەر: سەربڵندم بە کچەکەم

سەدان کەس بە کاروانێک دوای کۆنترۆڵکردنیان لە خاڵە پشکنینەکاندا لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە پێشوازییان لێکرا، تەرمی غەریبە لەسەر شانی ژنان گوازرایەوە بۆ مزگەوتی سەید حەسەن و ئەرکە ئاینییەکان ئەنجامدران، پاشان دایکی غەریبە، حەلیمە گەزەر، لەناو دەرگای مزگەوتدا وتی: با کەس نەگری، من شانازی بە کچەکەمەوە دەکەم بەدوایدا مەگرین".

 

تەرمەکە لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا نێژرا

پۆلیس ڕێگەی نەدا بە مەراسیمێکی سەدان کەسی و دروشم تەرمەکە ببرێتە گۆڕستانی سەید حەسەن و ڕێگری لە جەماوەر کرد بچنە ناو گۆڕستانەوە، بۆیە تەنها ژمارەیەکی کەم لەو کەسانە تەرمی غەریبە گەزەریان بەخاک سپارد.

 

ت.پ