تەرمی دانەری ١٠ مانگ دۆزرایەوە

دوای دوو مانگ لە بێسەروشوێنبوونی لە لافاوەکەی ساڵی رابردووی هەولێر، ئەمڕۆ تەرمی دانەری تەمەن ١٠ مانگ دۆزرایەوە. ناوەندی هەواڵ

دوای دوو مانگ لە بێسەروشوێنبوونی لە لافاوەکەی ساڵی رابردووی هەولێر، ئەمڕۆ تەرمی دانەری تەمەن ١٠ مانگ دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ لافاو زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێری گرتەوە، دانەر نەبەز کە تەمەنی ١٠ مانگ بوو بێسەروشوێن بوو، دوای چەندین گەڕان لە چەند شوێنێکی جیاواز نەتوانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ ١٢ی شوبات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر چەند وێنەیەکەی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد تەرمی منداڵێک لە نزیک گوندی سیاو دۆزراوەتەوە کە پێکهاتبوو لە کەلەسەرو ئێسک و پروسک.

 

دواتر دوای پشکنینی تەرمەکە لە پزیشکی دادی هەولێر و ئامادەبوونی کەسوکاری دانەر نەبەز، ئەوە ئاشکرا کرا کە تەرمەکە دانەر بووە.