تەرمی ١٣ کۆچبەر لە ئیتاڵیاوە گەڕێندرانەوە بۆ هەرێم

شەوی ڕابردوو، تەرمی ١٣ لەو کۆچبەرانەی لە یەختێکی نقوم بووی ئاوەکانی ئیتالیا خنکان، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا یەختێک بە ٦٧ کۆچبەرەوە نقوم بوو کە زۆرینەیان کورد بوون، تواندراوە ٤٦ کۆچبەریان بدۆزرێتەوە، بەڵام تا ئێستاش ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن.

 

شەوی ڕابردوو ٢ی ئاب، تەرمی ١٣ کۆچبەر، کە ٨یان خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕین و پارێزگای هەولێرن و ٥یان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و لە کەشتییە نقومبووەکەی ئاوەکانی ئیتاڵیا خنکاون، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەڕێنرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

دوای نزیکەی دوو مانگ لە ڕووداوەکە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی، تەرمی ئەو ١٣ کۆچبەرەیان گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان.