تەقەمەنی لە سودان هەڕەشە لە ١٤ ملیۆن کەس دەکات
تەقەمەنی مەترسی لەسەر ژیانی نزیکەی ١٤ ملیۆن کەس لە سودان دروست دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە مەترسییەکانی پەیوەست بە مینە چێندراوەکان زیاتر دەبن، چونکە خێزانە گەڕاوەکان خۆیان لە ژینگەیەکی "زۆر مەترسیدار"دا دەبیننەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە نزیکەی ١٤ ملیۆن کەس لە سودان لە مەترسیی پاشماوەی تەقینەوەکانی شەڕدان، لەوانەش خەڵکی مەدەنی و کرێکارانی مرۆیی.
نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە منداڵان مەترسییان زیاتر لەسەرە چونکە هەندێکجار مامەڵە لەگەڵ شتە مەترسیدارەکان دەکەن بەبێ ئەوەی بە تەواوی لە دەرئەنجامەکانی تێبگەن.
سەرۆکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین لە سودان لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ١٩ی ئادار کە لە ڕێگەی لینکی ڤیدیۆییەوە لە خەرتومەوە پێشکەشی ڕۆژنامەنووسانی نیویۆرکی کرد ڕایگەیاند، تەقەمەنی بووەتە یەکێک لە مەترسییە هەرە بەرچاوەکان کە ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی مرۆیی دەکات و هاتووچۆی تیمە فریاگوزارییەکان بەرتەسک دەکات و ڕێگری لە گەیاندنی سەلامەتی هاوکاری دەکات.
دووپاتیشی کردەوە، سروشتی ئەو ململانێیەی ئێستا کە لە شارەکاندا ڕوودەدات، ئاستی پیسبوونی تەقینەوەکەی "زۆر نیگەرانکەر" کردووە، بەتایبەتی لە خەرتومی پایتەخت، کە ئەم مەترسیانە لە ماڵ و ڕێگاوبان وخوێندنگەو نەخۆشخانەکاندا بەربڵاون و زۆرجاریش لەگەڵ داروپەردوودا تێکەڵ دەبن.