تەندروستی جیهانی: ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بە هەوکردنی جگەر گیان لەدەستدەدەن
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای دەکات، ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆی هەوکردنی جگەر گیان لەدەستدەدەن.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٨ی تەمووز، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی جگەرە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی "WHO" ڕایگەیاند، تەوەری ئەمساڵی پێشگیریکردن لەم نەخۆشییە بریتییە لە "ئێستا کاتی کردەوەیە".
تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی جگەر کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی زیاتری خەڵک لە هەوکردنی جگەر، خۆپاراستن، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە دەکرێت و نوێترین رێکارە خۆپارێزییەکان و رێنماییە تەندروستییەکان دەربارەی هەوکردنی جگەر باسدەکرێن.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە، هەر 30 چرکە جارێک کەسێک بەهۆی نەخۆشیێکی پەیوەندیدار بە هەوکردنی جگەر گیان لەدەستدەدات، بۆیە گرنگە کارەکان خێراتر بکرێن لەسەر باشترکردنی خۆپاراستن، چارەسەرکردن و ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک، هەروەها نزیکەی 304 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا هەوکردنی جگەری جۆری B یان Cـیان هەیە و ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.
نیشانهكانی ههوكردنی جگهر:
بهرزبونهوهی پلهی گهرمی لهش.
بێتاقهتی و نهمانی ئارهزوی خواردن.
سكچون، رشانهوه و ئازاری سك.
گۆڕانی ڕهنگی میز بۆ رهنگێكی زهردی تاریك
زهردوویی.
ڕێگەکانی خۆپاراستن:
وهرگرتنی ڤاكسین لهكاتی خۆیدا.
بهكارهێنانی ئاوی پاك و شتنەوەی سهوزه و میوه.
دهست شۆردن پێش سهرئاو و دوای سهرئاو و گرنگیدانی زیاتر به پاكوخاوێنی.
خۆپاراستن له بهكارهێنانی دهرزی و ئهو ئامێرانهی كه دڵنیا نین له پاكوخاوێنییان.