تۆمەتی لەباربردنی منداڵ لەسەر ژنێک لادەبرێت

ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە تەکساس بە تۆمەتی لەباربردنی منداڵەکەی دەستگیرکراوە و چالاکوانان لەسەر ئەو بابەتە هاتنە دەنگ.

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژی ٧ی نیسان، ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی "لیسل هێرێرا" لە تەکساس، بە تۆمەتی لەباربردنی منداڵ دەستگیرکرابوو، بەڵام دوابەدوای دەستگیرکردنەکەی چالاکوانان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو لەلایەن پارێزەرێکی گشتیشەوە توانرا تاوانەکەی لەسەر لاببرێت.

 

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەدا، بە پێی یاسا کارپێکراوەکانی تەکساس نابێت هیچ کەس و لایەنێک بە تۆمەتی لەو شێوەیە دادگایی بکرێت و دەستگیر بکرێت.

 

بەڵام داواکاری گشتی باسی لەوەکرد، ئۆفیسی پۆلیسی گشتی مافی ئەوەی هەیە ئەو ژنە دەستگیر بکات، چونکە پشتگوێخستنی ڕووداوەکە کاریگەری خراپ دروست دەکات، بەڵام ئەوەی گرنگە پێویستە دادپەروەرانە بڕیار دەربکات.

 

لەبەر ئەوەی  پۆلیسی گشتی نازانن ماوەی دووگیانی ئەو ژنە چەند بووە بۆیە بە بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار ژنەکە سزای ماددی دراوە و تاوانەکەی لەسەر لاچووە.

 

بە پێی یاسای لە باربردنی منداڵ لە تەکساس، کە لە ساڵی ٢٠٢١دا دەرچووە لەباربردن لە دوای شەش هەفتەوە قەدەغەیە، هەرچەندە ئەم یاسایە لەلایەن ژنانی چالاکوانەوە ڕەخنەی لێگیراو ڕەتکرایەوە بەڵام تا ئێستا هەڵنەوەشاوەتەوە و دەقەکانی جێبەجێ دەکرێت، هەروەها یاسا مافی بە هاوڵاتیان داوە سکاڵا بکەن لەو کەسانەی هاوکاری ژنان دەکەن لە لەباربردنی منداڵدا.