تۆڕێکی نوێ لە فەڕەسا دامەزراوە لە پێناو پاراستنی ژنان لە توندوتیژی
لە پێناو پاراستنی ژنان و ڕوودانی ڕوداوی دەستدرێژی لە فەڕەنسا تۆڕێکی سەلامەتی دانراوە بە ناوی "سەلامەتتر".
ناوەندی هەواڵ
بە وتەی دۆچلاند فونک، بەرنامەیەک بە ناوی "سەلامەتتر" لە فەڕەنسا لەلایەن ڕێکخراوەکانی ڤێستیڤاڵی مارساتاک و ڤیستیڤاڵەکانی دیکەوە دامەزراوە، کە ئامانج لەم بەرنامەیە پاراستنی ژنانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گێچەڵی سێکسی و توندوتیژی.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی داهێنەری بەرنامەی "سەلامەتتر" بۆیان دەرکەوتووە کەلە ٪٥٠ی ژنان لە ڤیستیڤاڵەکاندا رووبەڕووی نائارامی و گێچەڵی سێکسی دەبنەوە، هەر بۆیە بەرنامەیەکیان داهێنا بۆ هاوکاریکردنی ژنان، هەر کاتێک ڕووبەڕووی هەراسانکردنێک یاخود دەستدرێژی سێکسی بوونەوە لە ڤیستیڤاڵەکاندا ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکەن.
ت.پ