تێکەڵکردنی پێشمەرگە لەگەڵ هێزەکانی عێراق لاوازکردنی ڕۆڵی پێشمەرگەی ژنانی لێ دەکەوێتەوە

ناهیدە ئەحمەد ، عەمیدی مافپەرورەر خانەنشینی پێشمەرگە دەڵێت: ژن زۆر بەهێزە، ئامانجی ئازادی و سەربەخۆییە، ئەمە بوەتە هۆکاری ئەوەی پارێزبەندی لە خاک و ژن بوونی بکات

هێلین ئەحمەد 

سلێمانی_ بابەتی یەکخستن و ڕێکخستنی هێزەکانیپێشمەرگە لەگەڵ دامەزراوە بەرگرییەکانی عێراق، جارێکیدیکە بووەتە ناوەندی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، ئەم بابەتە کە ساڵانێکە لە ڕۆژەڤی دانوستانە سیاسی و ئەمنییەکاندا جێگای تایبەتی هەیە، بەشێکە لە هەوڵەکان بۆدروستکردنی سیستمێکی یەکگرتووی بەرگری لە چوارچێوەیدەوڵەتی عێراقدا، هەنگاوەکانی ئێستا زیاتر ئاراستەی ڕێکخستنو زیادکردنی هاوئاهەنگی نێوان دوو هێزەکەیە، لە کاتێکداهێشتا لەسەر چۆنیەتی و سنووری هەر ڕێککەوتنێکی داهاتوو گفتوگۆ بەردەوامە، هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکرێتەوە کەپێشمەرگە وەک هێزێکی فەرمیی هەرێمی کوردستان، پێگەییاسایی خۆی هەیەو هەر گۆڕانکارییەک پێویستی بە ڕێککەوتنیسیاسی و یاسایی هەیە، لە لایەکی دیکەوە، شیکەرەوەسیاسییەکان پێیانوایە ئەگەر پرۆسەی یەکخستن بەسەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت، دەتوانێت ببێتە هۆی بەهێزبوونیهاوکارییە ئەمنییەکان و باشترکردنی هەماهەنگی لەبەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکاندا، بەڵام هەندێک لەچاودێران هۆشداری دەدەن کە بابەتەکە پەیوەندییەکیڕاستەوخۆی بە دۆخی سیاسی و پێکهاتەی دەستووریعێراقەوە هەیە، لە کاتێکدا چاوەڕوانی بۆ دەرئەنجامیدانوستانەکان بەردەوامە، بۆ ئەوەی هەر بڕیارێک لەسەرداهاتووی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی عێراق، لەچوارچێوەی دەستور و بە هاوڕێیی سیاسی جێبەجێ بکرێت. 

 

 

" ژنانی پێشمەرگە ڕۆڵی گرنگیان لە ناساندنی هێزی ژناندا هەبووە " 

ناهیدە ئەحمەد ڕەشید، عەمیدی مافپەرورەر خانەنشینیپێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لە دوای ساڵانی نەودەکان و هاتنی دەسەڵاتی کوردی لە ناوچەکەدا ئازادی ژن وردە وردە بەرپا بووە، وتی: لە دوای ئازادی کورد ژنان ڕۆڵی گرنگیان لە شاخ و شاردا هەبووە، لە شاخ چەکیان هەڵگرتوەوە ڕووبەڕووی دوژمن خەبات و تێکۆشانیان ئەنجامداوە، هاوشێوەی 'هێرۆ خان وئاگینا کلینگ' ژنانیبەتواناشمان هەبووە لەناو شار و ڕێکخستنەکان ئیشیان کردوەلەکاتی کارکردنیاندا لەلایەن ڕژێمی پێشووی بەعس ئاشکرابوون چوونەتە دەرەوە بڕەویان بە کارەکانیان داوە، ژنمان هەبووەلەبواری ڕاگەیاندن و بواری سەربازی کەتوانیوویەتی کارو چالاکی خۆیی ئەنجام بدات بەو جۆرە ژنان توانیویانە پێگەییخۆیان لەشۆڕشی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا جێگیربکەن، مێژوو شاهیدە ژنانی پێشمەرگەیی شاخمان هەبووە زۆرێک لەژنان لەگەل هاوسەرەکانیاندا لەشاخ بوون ئەوکاتە ژنیانی شاخ زۆر قورس بووە هەم وەک ژنەپێشمەرگەیەک هەم وەک ڕێکخستن کاریان کردووە لەکاتیچالاکیەکانیشدا هاوکاری پێشمەرگەکانیشیان کردوە، لەدواییئازادکردنی کوردستان لەساڵی ١٩٩١ئەو ژنانەیی لەڕێکخستنەکانبوون توانیان گڕوتینێکی تر بەخۆیان بدەنەوە گەشەی کردولەڕووی ئەوەی ژنان بتوانن لەڕیکخستن و کۆمیتەکاندا جێگەییدەستیان دیاربوو، ئەمە وایکرد ئەوکاتە ژنان هەم لەڕوویسیاسیەوە هەم لەڕووی ئابووریەوە لەداموودەزگاکانی ڕۆڵ و کاریگەری خۆیان هەبووە، ژنان لەڕاپەڕینە مەزنەکەیگەلەکەمان ڕۆڵی باڵایان هەبوو دوایی ئەوەی کوردستان ئازاد کرا هێزی ڕێکخستنەکان یەکخرانەوە و ژنان بەشداری کارایان هەبووکۆمەڵێک ڕێکخراوی ژنان دروست بوو، یەکیتی ژنانیس دروست بوو لەشاخەوە دروست کراوە لەسەردەمی ڕاپەڕینەکەدا ژنان توانیا هەموو  یەک بخەن و ڕۆڵ کاریگەریی لەسەر هەموو ژنانیکوردستان هەبێت.

 

"، ئامانجی هەڵگرتنی چەک بۆ ژنان وەک پێنوسێک بوو"

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێکخستنەکەدا ژنان گڕوتێنکی باشی خۆیان ببینی یەکەم جار توانیان لەڕوویرێکخستن و دامودەزگاکان و پەرلەمانیش کاریگەریان هەبیت، وتی: لەساڵی ١٩٩٢ حەوت ژنمان ئەندام پەرلەمان بوون، یەکەموەزیری ژن کافیە سلیمان بووە، چەندین وەزارەتمان هەبووە کەژنئەمانە وایان کرد ژنان بڕەوێکی زۆر بەخۆیان بدەن لەهەمووبوارەکاندا، لە دوای ساڵی ١٩٩٦کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کە ڕوویداکە بەزۆرە ملی شەڕ دەسەپێندرا، بەسەر ئەندامکۆمیتەکانماندا لەبڕیارەکەدا هاتبوو "دەبێت ئەندامکۆمیتەیی پیاوان چەک هەڵگرن لەبەر هەستیاری ناوچەکە"،ئێمەش کۆمەڵێک ژنی شاری سلێمانی بڕیارمانداو داوامان لەسەرۆکی ئەوکاتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد لەڕێگەی مەڵبەندی سلێمانیەوە داواکاریمان پێشکەشکرد، کەهێزێکی ژنان دروست بێت، سەرۆکی پێشووی یەکێتینێشتمانی کوردستان بڕیارەکەی دەرکرد هێزی ژنانی دروستکرد،داوای لێکردن؛ " دەبێت گرنگیەکی زۆر بە ڕۆڵی ژنان بدرێت"، لەمەڵبەند و کۆمیتەکانەوە پشتوانیەکی زۆر بۆ هێزی ژنان دروستبوو، لەسەرەتادا ئێمە ١٨ژن بووین، لە شاری سلێمانیلەگەل هێزەکانی ئاسایش راهێنانیان پیدەکردین وردە وردەژنانێکی زۆر پەیوەندیان پێوەکردین، لەڕێگەیڕاگەیاندنەکان بوونە گەیاندنی دەنگی ژنانی هەرێمی کوردستان، توانیمان لەماوەیەکی کەمدا فەوجی ژنان دروست بکەین، مەبەست لە هەڵگرتنی چەک لە لایەن ژنانەوە تەنها بەرگریکردن لە خاک نەبوو، ئامانجی هەڵگرتنی چەک وەک پێنوسێک بوو، تا ژنان ئاستەنگییەکانی سەر ژیانیان کەم بکەنەوە، ئامانجی ئێمە لەو کاتەدا کەئێستائێمە دامەزراو و حکومەت و پەرلەمانمان هەیە، ئامانجی ئیمەپاراستنی ئەو دەسکەوتانەبوو کە بەدەستمان هێنا، چەندین ژنە پێشمەرگە لە ناوچەکەدا دروستبوو، هێزی ژنان ڕۆڵی گرنگیان لە ڕووبەڕوو بونەوەی دوژمندا هەبوو، لە مانگی تەمووزدا گەڕانمان بۆ ناوچەکانی شارباژێڕ ئەنجامدەدا، ژنانی شارەکانی هەولێر، ڕانیە وقەلادزێ پەیوەندیان پێوەدەکردین و هێزەکانمان گەورەتر دەبوو، بۆیە داگیرکەران لەهێزی ژنان دەترسان، هێزێکی چاونەترس و خۆڕاگربوون، لە دوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق هێزی ژنان تاکەهێز بوو بەشداری خولی ئەفسەرانی لەگەڵ هەزاران پیاودا کرد،ژمارەی پێشمەرگە ژنانەکان ١١ژن بووین لەسەرئاستی عێراقژنانی پێشمەرگە پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا. 

 

" ئێمە فەوجی ژنانمان کرد بەخوێندنگەیەک زیاتر٨٠بۆ٩٠ ئەفسەرمان پێگەیشتووە" 

ناهیدە ئەحمەد ڕەشید باسی لەوەشکرد کە لەدەستووری عێراقداهاتووە دەبێت ژنانی پێشمەرگە تەحیەیان بۆ نەکرێت،وتیشی: ئێمە فەوجی ژنانمان کرد بەخوێندنگەیەک زیاتر٨٠بۆ٩٠ئەفسەرمان پێگەیشتووە، بوونەتە هێزی ڕێکخراویئەوکاتە هێزیکی جیاواز بوو، لە ئێستادا هێزێکی سیستماتیکو زۆر خۆڕاگرن، کاتێک داعش لەگەل یەپەژە شەری دەکرد، فەوجیژنان زیاتر لە ٩مانگ لەبەرەکانی جەنگ بەرگریمان لەخاکیپیروزی کوردستان کرد، لەو شەڕەدا ئەفسەرێکی ژن شەهید بوو،بە ناوی شەهید ڕەنگین کە جێگری فەوجی من بوو، عەدەدقەناس بوو، یەکێک بوو لەپێشمەرگە دڵسۆزەکان لەوکاتەدا،سەربازانی داعش دەیانووت هەرچیەکمان لێبیت بەس نابێتبەدەستی ژن بکوژرێین چونکە دەچینە جەهەنم بەهەشت بەچاویخۆمان نابینین، ژنانی پێشمەرگە توانیان بەسەر دوژمندا سەربکەون هێزی ژن هێزێکی خۆڕاگر و چاونەترسە  وڕاهێنراوەوایان لێهاتووە، هەروەها لە بواری سەربازیدا بۆ ژنان زۆر ڕێگریهەیە، هەم لەکوردستان هەم لە ڕۆژئاواش بەلام ژنانی خۆڕاگریڕۆژئاوا ئەو تەوقەیان شکاند کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوپەڕی بڕوایان بەهێزی ژنان هەیە، لەهەموونوینەرایەتێکانیاندا ئەگەر پیاوێکیان تێدابێت چەندینژنی ئازاو بویریان تێدایە، ژن کائینێکی زۆر بەهێزە حەزیلەئازادی و سەربەخۆیە ئەمە وایلێدەکات کەخۆشی و نەتەوەکەشی بپارێزێت.  

 

 

" حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لەوەی دەبێتهێزی ژنان زیاتر گرنگیان پێبدرێت"

لەکۆتایی قسەکانیدا وتیشی: حکومەتی عێراق حکومەتێکیفیدراڵیە ئیمە هەرێمێکی سەربەخۆین، ڕاستە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە خۆڕێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە کرد، کە سەرجەم دەنگۆکان ڕەتدەکەینەوە، ئەم هەرێمەی ئێمە پشگیریناوخۆیی و نێودەولەتی و ناوخۆیی هەیە، پێموانیە هێزیپێشمەرگە بەئاسانی ڕادەست بکرێت، ئێمە لەچوارچیوەیحکومەتی عێراقدا وەک پاسەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆمان هێزێکی سەربەخۆمان هەبووە، ئەمە هێزێکی نیودەوڵەتیەو باوەڕپیکراوە هەتا ئێستا حکومەتی ئەمەریکا خۆیی یارمەتیهێزەکانی پێشمەرگەیی کوردستان دەدات، کاتێک هێزی ژنان دروست کرا هێزێکی سەربەخۆ بوو ئێمە ڕێگری ئەوەماننەکردووە ڕۆڵی ژن و پیاو لەیەک جیابکرێتەوە، ئێمە دەمانەوێتهێزەکانمان لەگەڵ ‌هێزی پیاواندا یەکسانی بکرێت ژن ڕۆڵ و هێزی خۆیی هەیە، بەپی یاسا ڕێکبخرێت و کاری لەسەر بکرێت،تا ئێستا لەکوردستان هێزێکی سەربەخۆ هەیە ئێمە بیرمانلەوە کردووە لەداهاتوودا بەبێ جیاوازی، هێزی ژنان ببێتەهێزێکی نیشتمانی نەک بڵیت هێزێکی جیاواز لەژنان و پیاوان، کاریشمان لەسەر ئەوە کردووە ئەو فەوجی ژنانە ببوەخوێندنگەیەکی گەورە چەندان کادر سیاسی و سەربازی پێگەیاندووە، ئەو هێزە هێزێکی ڕێکخراو هیچ کەس ناتوانیتبڵیت ئەم هێزە نامێنیت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسەلەوەی دەبێت هێزی ژنان زیاتر گرنگیان پێبدرێت.