لە زیندانی سنجان لێکۆڵینەوە بۆ ٣٩ زیندانی ژن کرایەوە

٣٩ زیندانی ژن ماوەی ٣ ڕۆژە لە زیندانی ژنانی سنجان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، تا سەرنجی خەڵک بۆ هەڵوێست بەرامبەر بە زیندانییە نەخۆشەکان ڕابکێشن، لەلایەن زیندانەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێکردووە.

ئەنقەرە

 

لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ٣٩ زیندانی ژن، لە زیندانی ژنانی سنجان دەستی پێکردووە، کە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ مانیان لە خواردن گرتووە بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش و دەیانویست ئازاد بکرێن.

 

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی دیجلە موفتوئۆغڵو، پەیامنێری زیندانی کراو لە ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دوای کوشتنی شاکر توران لە زیندانی جۆری L-ی ئەرزینجان، زیندانیان سەرنجیان بۆ بارودۆخی زیندانییە نەخۆشەکانی ناو زیندانەکان ڕاکێشاوە و داواکارییەکیان نووسیوە و تێیدا هاتووە ٣ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنن، ئەو ژنە زیندانییانە داواکارییەکیان بۆ وەزارەتی داد و پەرلەمان نووسیوە و سەرنجیان بۆ زیندانیانی نەخۆش و نزیکبوونەوەیان لە گیانلەدەستدانیان ڕاکێشا، کە هۆکاری دەستکردن بە مانگرتنەکەیان بووە.

 

لێکۆڵینەوەیەکی دیسپلینیی دەستیپێکردووە

دوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکە، بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ژنان لە سنجان، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی زیندانیان دەستپێکرد، لەو ئاگادارییەدا کە بۆ بەندکراوان نێردراوە، ئاماژە بەوە کراوە، پێویستە لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٣٩ زیندانی کە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە، بەرگری لە خۆیان بکەن و ڕایانگەیاندووە: "لێکۆڵینەوەی دیسپلینی دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت تاوانیان ئەنجامداوە یان نا".