ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: ٨٨٣ کەس لە ٢٠ وڵات لە سێدارە دراون

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر سزای لە سێدارەدان، ئاماژە بەوە کراوە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ٢٠ وڵاتدا ٨٨٣ کەس لە سێدارە دراون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین ڕاپۆرتى خۆی بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ٢٠وڵات ٨٨٣ کەس لە سێدارە دراون، کە ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا، بە ڕێژەی ٥٣٪ زیادی کردووە، لەوانەیە هەزاران کەس لە ساڵی ڕابردوودا لە چین لە سێدارە درابن و ئەو زانیارییانە لە هەژمارکردنەکەدا نییە.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ژمارەی لە سێدارەدان لە ساڵی ٢٠٢١دا ٥٢٠ کەس بوو و لە ساڵی ٠٢٢ دا بەرزبووەتەوە بۆ ٨٢٥ کەس لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، کە وڵاتە سەرەکییەکانی پشت ئەم تۆمارەیە و لە پێنج ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە.

 

سعودیه له یەک ڕۆژدا ٨١ کەسی له سێداره داوە

بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢١دا ٣٢١ کەس لە سێدارە دراون و لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ٥٧٦ کەس بووە، لە عەرەبستانی سعودیە ڕێژەکەی سێ هێندە بەرزبووەتەوە بۆ ٦٥ کەس و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ٣٠ ساڵی ڕابردوودا و گەیشتە ١٩٦، سعودیە لە یەک ڕۆژدا ٨١ کەسی لە سێدارە دا.

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کاردانەوەی بەرامبەر ئێران هەیە ؛ە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە هەوڵێکی نائومێدانەدا بۆ کۆتایی هێنان بە ڕاپەڕینی خەڵک، ئەو کەسانە دەکوژێت کە تەنها مافی خۆپیشاندانیان جێبەجێ کردووە.

 

چین لە پلەی یەکەمدایە

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دراون لە سەرتاسەری جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیادی کردووە، "شاردنەوەی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان هێشتا ڕێگری دەکات لە هەڵسەنگاندنی گونجاو بۆ سزای لە سێدارەدان لە زۆربەی وڵاتانی وەکو چین و کۆریای باکوور و ڤیتمان، هەرچەندە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دەدرێن لە چین بە باشی نازانرێت، بەڵام لە سێدارەدان لەم وڵاتەدا زۆر بەرزە.

 

٦ وڵات سزای لەسێدارەدانیان بەتەواوی یان بەشێکیان هەڵوەشاندەوە

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٦ وڵات سزای لەسێدارەدانیان بە تەواوی یان بەشێکیان هەڵوەشاندەوە و ڕایانگەیاند کە تاوانەکە لە کازاخستان، پاپوا یەنی گینیا و سیرالیۆن و کۆماری ئەفریقای ناوەندی هەڵوەشێندراوەتەوە و لە سێدارەدان لە گینیای ئیکواتۆریال و کەمبۆدیا تەنها بەهۆی تاوانی دادوەرییەوە هەڵوەشێندراوەتەوە.