ڕێپێوانێک بە دروشمی "لە دژی داگیرکاری و خیانەت کوردستان بپارێزە" بەڕێوە دەچێت
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ڕێپێوانێک بە دروشمی "لە دژی داگیرکاری و خیانەت کوردستان بپارێزە" بەڕێوە دەچێت.
سلێمانی
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و ناوەندەکانی خوێندن و خزمەتگوزاری و شوێنی دانیشوان و گوندەکان دەکاتە ئامانج، ئەمەش بووەتە جێی مەترسی و جیهان لێی بێدەنگە.
کاتژمێر ٢:٠٠ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دژی هێرشی گشتگیری سەر هەموو بەشەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شەقامی سالم-سەهۆڵەکەی سلێمانی بەرەو باخی گشتی بەڕێوەدەچێت.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "لە دژی داگیرکاری و خیانەت کوردستان بپارێزە" لەلایەن دەستپێشخەرانی بەرەنگاریی لە کوردستان ڕێکخراوە، داوا لە سەرجەم چین و توێژەکان دەکات بەشداری بکەن و ئەرکی ئەخلاقی، ویژدانی و نیشتمانی خۆیان پێکبهێنن.