شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە

شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە پاش نیوەڕۆوە خۆڵبارینەکە کەم بکات.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ پێنجشەمە، ٥ی ئایار شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ شارەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و مەودای بینین کەمبووەتەوە، هاوڵاتیان توشی کێشەی هەناسەدان بوون و داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت لە کاتی دەرچوونیان لە ماڵ ماسک بەکاربهێنن.

 

بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ، ٥ی ئایار ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ، لە پاش نیوەڕۆوە تۆز و خۆڵەكە نامێنێت، خێرایی با لە نێوان ١٠-٢٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.

 

بەپێی بەڕێوەبەرایەتییەکە مەوداى بینین بۆ ٦-٧ کیلۆمەتر کەمبووەتەوە، نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو ١٦ پلەى سیلیزى دەبێت و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو ٢٤ پلەى سیلیزى دەبێت.