هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر زانکۆی تاران

له میانەی گردبونەوەی دوێنێی خوێندکارانی زانکۆی تاران، زیاتر له ٢٠ خوێندکار لەلایەن هێزه ئەمنییەکانی زانکۆوه لێیاندرا و دەستبەسەرکران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، خوێندکارانی زانکۆی تاران، لەگەڵ خوێندکارانی دیکەی زانکۆکانی سەرتاسەری ئێران، ناڕەزایەتییان بە دەستبەسەرکردنی خوێندکاران دەربڕی.

 

ناشرین کردنی زانکۆ و هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر زانکۆ و ڕژاندنی هێزە ئەمنییەکان لەناو ژینگەی زانکۆ و هەروەها وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سەرکوتکردنی دڕندانەی ناڕەزایەتییەکانی گەلی ئێران و یاسا توندڕەوەکانی ڕژێم، گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و دروشمەکانیان دەوتەوە "مەرگ بۆ دیکتاتۆر"، بەندکراوی سیاسی ئازاد بکرێت و لە کوردستانەوە بۆ تاران گیانی خۆم بۆ ئێران دەکەمە قوربانی" ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی ڕژێمی ئێران نیشان دا.

 

له میانه ی گردبونه وه ی ڕۆژی ڕابردووی زانكۆی تاران، ته واوی دەرگای زانكۆ داخران، جگه له یەک دەرگا نەبێت، بۆ ئەوەی هێزه ئەمنییەكانی زانكۆ و ئاسایش بتوانن كۆنتڕۆڵی هاتنه ژووره وه و دەرچوونی خوێندكاران بكەن و خوێندكارەکان ده ستبەسەربكەن کە لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان ئامادەن.

 

ئەو خوێندکارانەی کە بە بەسیج ناسێنراون و بە جلوبەرگی ئاساییەوە بە لێدان و بەکارهێنانی دەمانچەی بێهۆشکەر بە توندترین شێوە دەستگیرکراون.

 

 دوای گواستنەوەیان بۆ یەكێك له ژووره ئەمنییەكان، بۆ ماوەی ٥ كاتژمێر لێكۆڵینەوه و ئەشكەنجەی جەستەیی و دەروونی كراوه و خرایه لیستی ناساندنی لیژنەی دیسپلینی زانكۆ.