لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ژمارەی کوژراوان بۆ ١٤٨ کەس زیادی کردووە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ ژمارەی کوژراوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناڕەزایەتی سەرتاسەری ئێرانیان بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران ٩٢ کەس بووە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی ئێران کوژراون.

 

هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی چالاكوانانی به‌لوچ ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ ئەیلوول ٥٦ كه‌س كوژراون و كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا كوژراون گه‌یشته‌ ١٤٨ كه‌س.

 

هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی چالاكوانانی به‌لوچ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی زۆری ژماره‌ی بریندارانی ئه‌م ڕووداوه‌ بووەتە زیاتر له‌ ٣٠٠ كه‌س، پێده‌چێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ زیاد ببێت، بە وتەی شایەتحاڵان، پێش نوێژی نیوەڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان و جلوبەرگی چەکدار لە دەوروبەری مزگەوت جێگیر بوون.

 

هەر کە خەڵک هاتنە دەرەوە و دروشمی ئیدانەکردنی دەستدرێژی و کوشتنی خەڵکی بێتاوانیان دەوتەوە، ئەو هێزە چەکدارانە تەقەیان لە خەڵک کرد و بەبێ هیچ مرۆڤایەتی و بەزەیییەک دەیانکوشتن و کۆمەڵکوژیان کردن.

 

ئەو وێنانەی لە ناڕەزایەتییەکانی شەوی ڕابردوو لە شارە جۆربەجۆرەکانی وەک سنە، کرماشان و تاران بڵاوکراونەتەوە دەریدەخەن کە هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بێت.