ڕێژەیەکی کەمی نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنی ناوخۆییدان

بەهۆی نەبوونی یاسای یەکسانی، ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنی ناوخۆیی تونس لاوازتر بووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پرۆسەی کاری ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکانیش کردووە و بووەتە هۆی نەبوونی هاوسەنگی جێندەری.

تونس-

 

دوێنێ دەسەڵاتی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و پێکهاتەی ئەنجوومەنە ناوخۆییەکانی ئاشکرا کرد، ئاماژەی بەوەکرد، ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنە ناوخۆییەکان تەنها نزیکەی ١٢% بووە.

 

هەر ئەنجومەنێکی ناوخۆیی کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەخۆدەگرێت و سەبارەت بە ژنانیش نوێنەرایەتیان لە ئاستی پێویستدا نەبوو لەو هەڵبژاردنانەی کە ڕێژەی دەنگدەر لە ٪ ٢ زیاتر نەبوو.