تاژێ: سەرکەوتنی کۆنفرانسی ئاشتی بەردێکی مێژووییە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دووپاتیکردەوە کە سەرکەوتنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک"، بە لەبەرچاوگرتنی لێکەوتە گرنگەکانی بۆ پشتیوانی لە پرس و مافەکانیان، بڕگەیەکی بەنرخی بۆ ژنان و پێکهاتەی ئێزدی پێکهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئیستەنبوڵ میوانداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی کرد، کە لەلایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی"ڕێکخرابوو، لە کۆنفرانسەکەدا کە کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمییە دیارەکانی وڵاتانی جیاواز کۆکرایەوە، باس لە پرۆسەی ئاشتی و دەستپێشخەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرا کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستیپێکرد، هەروەها پێداچوونەوە بە ئەزموونە جیهانییە پەیوەندیدارەکان کرا.

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەم، سەبارەت بە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە راگەیاندراوەکەدا تەڤگەریەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە کۆنفرانسەکە بۆ ژنانی ئێزدی و پێکهاتەی ئێزدی بە گشتی، بە لەبەرچاوگرتنی پاڵپشتییەکانیان بۆ پرس و مافەکانیان، بۆنەیەکی بەرچاو و بەنرخ بووە، دەرفەتێکی ڕەخساند بۆ دەربڕینی خواستەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی بۆ ئاشتی و دیموکراتیکی، کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ئەوان بوو بۆ درێژەدان بە خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە دانیشتووانی ئەم خاکە بە درێژایی مێژوو شاهیدی زنجیرەیەک کۆمەڵکوژی و جینۆساید بوون، هەروەها کۆمەڵگەی ئێزدی لە میزۆپۆتامیا ڕووبەڕووی ٧٤ جینۆساید بووەتەوە کە دوایینیان لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ڕوویداوە، کاتێک لە سەدەی بیست و یەکدا هەموو جیهان شاهیدی ئەم کارەساتە بووە، وتی: ئەمڕۆ لەگەڵ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ئاشتی، هەزاران ئێزدی بێسەروشوێنن، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە ئاشتی بە نرخە، مافی ژیان بە ئاشتی مافێکی سروشتییە کە مرۆڤایەتی بۆ هەموو گەلان مسۆگەر دەکات.

 

هەروەها پاڵپشتی بەردەوامی خۆی بۆ خەبات بۆ ئاشتی و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی دووپاتکردەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی قۆناغی ئێستا بازنەیەکی مێژوویی سەرەکییە، سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە هەناسەیەکی نوێی ئازادی بۆ هەموو مرۆڤایەتی پێکدەهێنێت و ئاشتی ڕاستەقینە لەسەر بنەماکانی ژیانی سۆسیالیستی دامەزراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دووپاتیکردەوە، کە دیموکراتیک بەکۆمەڵ لە ڕێگەی یەکگرتووی گەلان و ژنانەوە بونیاد دەنرێت، وە گەیشتن بەم پرۆسەیە بە واتای کۆتاییهێنانە بەو فەرمانانەی کە کۆمەڵگەی ئێزدی بە درێژایی مێژوو تووشی بووە، سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە پێویستی بە داننان بە مافی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە بۆ هیوا و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی، بەو پێیەی ئەمە بەشێکی سەرەکییە لە گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە.