تاژێ داوا دەکات فەرمانەکە بە فەرمی لەلایەن عێراقەوە بناسێندرێت

بۆ ئەوەی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە فەرمی لەلایەن عێراقەوە بناسێندرێت، تاژێ نامەیەکی ئاڕاستەی بەرپرسی کۆتای ئێزیدییەکانی پەرلەمانی عێراق کرد و داوای لێکرد ئەو فەرمانە بخاتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقەوە.

شەنگال

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەیەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" نامەیەکی ئاڕاستەی نایف خەلەف سەیدۆ، بەرپرسی کۆتای ئێزیدیی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ ئەوەی فەرمانەکە ٣ بە فەرمی لەلایەن عێراقەوە بناسێندرێت.

 

لە نامەکەدا، تاژێ تیشکی خستە سەر گرنگی خاکی عێراق کە چەندین ئایین و بیروباوەڕ و نەتەوە و کۆمەڵگەی جیاواز پێکەوە دەژین و وتی: عێراق بە هەزاران ساڵە وڵاتێکی مانادار و دەوڵەمەند بووە لە ڕووی نەتەوەکان و کولتوورەکانەوە، بیروباوەڕەکان  وەک پێکهاتەی ئێزیدی ئایین و بیروباوەڕ و کولتوورێکی کۆنمان هەیە،هەزاران ساڵە، بەشێوەیەکی ئاشتیانە، کۆمەڵگەی ئێمە لەگەڵ هەموو گەلانی وەک کورد، عەرەب، تورکمان و مەسیحی کە لەسەر خاکی عێراق دەژین، دەژی.

 

تاژێ لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە کۆمەڵگەی ئێزدی لەمێژوودا هەمیشە فەرمانی لەسەر کراوە، بەڵام فەرمانی ٧٤و دەیانی تریش بە فەرمی نەناسێندراون.

 

خیانەت و هاوکاری پەدەکە

 لە درێژەی نامەکەدا، تاژێ ئاماژەی بەو خیانەتە کرد کە بەرامبەر ئێزدییەکان کراوەو وتی: فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە دەستی چەتەکانی داعش و هاوبەشەکانیان کە پەدەکەیە جێبەجێ کرا، هەزاران ئێزیدی کوژران، هەزاران ژن و منداڵی ئێزدی بە دیل گیران و لە بازاڕەکان لەبەرچاوی جیهان فرۆشران، تا ئێستا چارەنووسی هەزاران ژنی ئێزدی نادیارە، ئەم فەرمانە بووە هۆی ئەوەی هەزاران ئێزیدی لە شوێنی خۆیان کۆچ بکەن، دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ هەیە، ئەم کارەساتەی فەرمانەکە لەبەردەم چاوی جیهاندا ئەنجام دراو هەمووان باش دەزانن کێ شەنگالی فرۆشتووە و کێ ڕزگاری کردووە.

 

لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەبیر نەکراوە و لەبیریش ناچێت و تێیدا هاتووە: ئێمە کۆمەڵگەیەکین خاوەنی شەهیدین و دەزانین کە دۆزی ئێمە گەورەیە، لە بەرامبەر ئەو فەرمانانەدا خاوەن مافێکی ڕەواین بۆ خۆپاراستن، بۆ ئەمەش خەبات و بەرخۆدانمان، بۆ بونیادنانی ژیانێکی ئازاد تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

 

١٣ وڵات دان بەو جینۆسایدەدا دەنێن، بەڵام عێراق نایناسێت

 لە لایەکی دیکەوە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن ١٣ وڵاتەوە بە فەرمی ناسێندراوە،  بەڵام فەرمانی ٣ی ئاب کە لەسەر خاکی عێراق ڕوویدا، تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانیپێدانەندراوە.

 

تاج لە نامەکەیدا سەرنجی بۆ ئەم بابەتە ڕادەکێشێت و دەڵێت: "فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کە لەسەر پێکهاتەی ئێزدی جێبەجێکرا، تا ئێستا لەلایەن ١٣ وڵاتەوە بە فەرمی ناسێنراوە، ئەو فەرمانەی لەسەر پێکهاتەی ئێزیدی لەسەر خاکی عێراق و دژی هاوڵاتییانی جێبەجێ کرا، بەداخەوە تا ئێستا ئەو جینۆسایدە بە فەرمی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە نەناسراوە، لەم پڕۆسەیەدا بە جینۆساید ناساندنی لەلایەن عێراق بۆ ئێمەی پێکهاتەی ئێزیدی گرنگی تایبەتی هەیە.

 

داواکاری بەڕۆژەڤ کردنی فەرمانەکە

هەروەها لە کۆتایی فەرمانەکەدا، تاژێ داوای کرد جینۆسایدی دژی پێکهاتەی ئێزیدی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانەکەدا بناسێندرێت و داوای لە نایف خەلەف سەیدۆ، بەرپرسی کۆتای ئێزیدییەکانی پەرلەمانی عێراق کرد کە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بخاتە کارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.