تاژێ: بە ئیرادەو تێکۆشانمان سەر بۆ هێرشەکان دانانەوێنین

خۆبەڕێوەبەری شەنگال و تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە لە بەرامبەر هیرشەکان سەر دانانەوێنن.

شەنگال

 

دژی هیرشی داگیکاری دەوڵەتی تورک کە دوێنی کرا، ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی گەلی خانسۆر لە ناوەندی شەنگال بەیاننامەیەک لەلایەن نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ بە ناوی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئیزیدی "تاژێ"  خوێندرایەوەو بە زمانی عەرەبی لەلایەن نایف شەمۆ، هاوسەرۆکی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و بەناوی خۆبەڕیوەبەری شەنگال خوێندرایەوەو لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی هەمیشە پشتیوانی لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و خەباتی خۆیان لە دژی هەر هێرشێک زیاد دەکەن.

 

نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ لە بەیاننامەکەدا وتی: وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) و خۆبەڕێوەبەری شەنگال ئەمڕۆ لەبەردەم ئەنجومەنی خانەسۆر کۆبووینەوە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە هۆی شکستی لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی خۆی پێنەگیراو هێرشی بۆ سەر خەڵکی سڤیلی ڕۆژئاوا و شەنگال کرد.

 

دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هێرش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی و دەیەوێت ژێرخانی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان وێران بکات و گەنم و زەیت و زەیتوون و چاپخانە و هۆڵی ئاهەنگی کردە ئامانج،  دەیەوێت ئیرادەی خەڵک بشکێنێت و ڕێگا بۆ کۆچ بکاتەوە، بەڵام گەلی ڕۆژئاوا بە خەبات و بەرخۆدانی خۆیان وەڵامی دەوڵەتی تورکیایان دایەوە.

 

لە شەنگال، کاتژمێر ١٨:٠٠ دوێنێ، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی کردە سەر کرێکاران کە بیری ئاویان هەڵدەکەندو پێنج کەسیان گیانیان لەدەستدا، دەوڵەتی تورک شکستی پەدەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا پێخۆش نەبوو لەگەڵ شکستەکەی لە چیاکانی ئازاد، سەرکەوتنمان قبول نەکراو شەوی ڕابردوو هێرشیکرد، لە لایەکی دیکەوە ڕاگەیەندرا کە قاسم کەشکۆ سەرنەکەوتووە، حکومەتی عێراقیش لەو هێرشانەدا بەشدارە، هەروەها حکومەتی عێراق شەرمەزار دەکەین چونکە هیچ سەروەرییەکی نییە.

 

ئەگەر حکومەتی عێراق هەڵوێستێکی لەسەر ئەم هێرشانە نەبێت، ئەوە مانای ئەوەیە کە هاوبەشی دەوڵەتی تورکیا و پەدەکەیە، داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین هەڵوێست بگرنەبەر بۆ ئەوەی کۆتایی بەو هێرشە بهێنن بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە چەکی قەدەغەکراو لە چیاکانی ئازاد بەکارنەهێنێت، وەک کۆمەڵگەی ئێزیدی دەستبەرداری بەرخۆدانەکەمان نین و بەدوای دۆزی شەهیدەکانماندا دەچین.

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "شەهید نامرن، بژی بەرخۆدانی گەریلا، بژی بەرخۆدانی شەنگال و ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.

 

 

"هەر شەهیدێک هۆکاری تێکۆشانە بۆمان"

نازێ دیگۆر، ئەندامی تاژێ وتی: دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەرمان چونکە بە ڕێپێوانێک پشتیوانیمان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت خەڵک پشتیوانی یەکتر نەکەن، دەیەوێت کۆمەڵگە بێ ئیرادە بکات و کۆچ بکەن، بۆیە هێرشی کردە سەر ژێرخانی ڕۆژئاوا و لێرەشدا هێرشی کردە سەر ئەو کرێکارانەی کە خزمەتی گەلەکەیان دەکەن بە کارکردنیان لەسەر خاکەکەیان و بەم شێوەیە بژێوی بۆ ماڵەکانیان دابین دەکەن، ئەردۆغان چی دەکات با بیکات، لە چیاکانی ئازاد شکستی هێناوە، لە هەر هێرشێکدا بۆ سەرمان دەکەوێتە بەر بەرخۆدانمان، دەستبەرداری هەنگاوەکانی شەهیدەکانمان نین و دەستبەرداری دەزگاو دامەزراوەکانمان نابین، دەستبەرداریخەباتمان  بۆ شەنگالێکی سەربەخۆ و دیموکراتیک نابین.

 

"دوژمنی ئێمە یەکە و خەباتیشمان یەکە"

فیلوز بێرکارد، ئەندامی تاژێ هێرشەکانی سەر کرێکارانی شەرمەزار کرد و وتی: ئەو هێرشانە شەرمەزار دەکەین، دەوڵەتی تورک بەبەر چاوی جیهانەوە هێرش دەکاتە سەر شەنگال و ڕۆژئاوا، هەمیشە لەسەر پێی خۆمان دەبین لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، دوژمنی ئێمە و گەلی ڕۆژئاوا یەکە و خەباتیشمان یەکە.