تاژێ: بە سایەی ڕێبەر ئاپۆ بووینە خاوەن هیوا
لە شنگال بە پێشەنگایەتی تاژێ بەبۆنەی ٤ی نیسان سیمینار بەڕێوەچوو و تیشک خرایە سەر ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزدیدا. لە کاتی چالاکییەکاندا نەمام چێندراو ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر پیرۆز کرا.
شنگال
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" بەبۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە لای شەماڵ و قیبلەی شنگال دوو سیمیناری جیاوازی ئەنجامدا. لە سیمینارەکاندا سەرجەم دامەزراوەکان و پێکهاتەکانی ئەنجومەنی گەلی شنگال بەشداریان کرد.
ئەو کەسانەی کە بەشداری سیمینارەکە بوون، پێشوازیان لە پێشکەشکردنی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد کرد، هەروەها ژنانی بەشدار لە سیمینارەکەدا، بە ناوی هەموو بەشداربووانەوە لە حەوشەی ئەنجومەنی گەلدا نەمامیان چاند. دوای چاندنی نەمامەکان چوونە ژوورەوە و شیرینییان بەسەر خەڵک و منداڵاندا دابەشکرد.
سیمینارەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد. پاشان ڕیهام حاجی، وتەبێژی تاژێ سەبارەت بە واتای پیرۆزبایی ٤ی نیسان قسەی بۆ خەڵک کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە لە سایەی ڕێبەری گەلی کورد ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی ئێستا بوونەتە خاوەن ڕێکخستنی خۆیان و تێگەیشتوون.
لەبەردەوامی قسەکانیدا داوای لە خەڵک کرد بەشداری پێرۆزباییەکانی ٤ی نیسان بن کە لە شاری خانەسۆر، هەروەها یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆز کردو وتی: مانگی نیسان لە بەر ئەوەی لە باوەڕی ئیزدییاندا 'کەوانی گەردوونە' پیرۆزە.
لە کۆتایی قسەکانیدا باسی منداڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تێکۆشانی کرد و وتی: 'ڕێبەر ئاپۆ زیندانی کردە ئاکادیمیا. لەوێ چەندین کتێبی نووسیەوە، لەوێ چەندین پەیام و نامەی بۆ گەلی ئێزدی ناردووە. دەستکەوتەکانمان لە شنگال بە سایەی ڕێبەر ئاپۆوە بەرهەم هاتووە، بۆیە کۆمەڵگای ئێزدی هەمیشە ڕێبەر ئاپۆ لە بیر ناکەن.
دواتر سیمینارەکە بە دروشمی بژی ڕێبەر ئاپۆ و هەلهەلەی ژنان کۆتایی هات.