تاڵیبان: هیچ گەشتێکی دوورودرێژی ژنان نابێت بێ پیاو ئەنجام بدرێت

بەرپرسانی تاڵیبان دەڵێن: " ژنان ئەگەر زیاتر لە ٧٢ کیلۆمەتر گەشت بکەن، دەبێت لەگەڵ خزمێکی نێرینەی نزیکدا بن و بە تەنها بۆیان نییە گەشت بکەن".

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان کە لە ئێستادا تاڵیبان بەڕێوەی دەبات، دەڵێن ئەو ژنانەی کە گەشتی مەودا دوور دەکەن هەتا خزمێکی نێرینەی خۆیان لەگەڵدا نەبێت بۆیان نییە ئەو گەشتە بکەن.

 

ئەو ڕێنوێنییەی کە ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن وەزارەتی پێشرەوی فەزڵ و نەهێشتنی جێگرییەوە دەرچووە و تێیدا داوای لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان کردووە کە گواستنەوەی ئەو ژنانە ڕەتبکەنەوە کە سەرپۆشیان لەسەر نییە و چالاکوانی مافەکانن.

 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە تاڵیبان لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە کە دەسەڵاتی لە ئەفغانستان گرتەوە دەست کارکردنی ژنانی لە دەرەوەی ماڵ قەدەغە کرد و ژنانی لە خوێندن بێبەش کرد.