تاڵیبان هەڕەشەی قامچی لەژنان دەکات

دەزگای کاروباری گشتی تاڵیبان لەهەرات هەڕەشەی قامچی لەژنانی بێ حیجاب کرد.

 

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئەفغانستان دوای ئەوەی کە تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١ دەسەڵاتی گرتەوە دەست، بارودۆخی ژیانی ژنان خراپتر بوو دەزگای کاروباری گشتی تاڵیبان لەهەرات هەڕەشەی قامچی لەژنانی بێ حیجاب کرد.

 

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەرپرسانی تاڵیبان لەهەراتی ئەفغانستان هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر ژنێکی بێ حیجاب ببینن، ئەوا هەم ژن و هەم کەسایەتی ناوچەکە سزا دەدرێن.

 

تاڵیبان لەهەوڵی ئەوەدایە بەزۆر ژنان ناچار بکەن کە پەچە یان حیجابی ڕەش لەبەر بکەن بۆ ئەوەی دەموچاویان نەبیندرێت.