تاڵیبان بەردەوامە لە ئەشکەنجەدانی ژنان

تاڵیبان بەردەوامە لە ئەشکەنجەدانی ژنان بە قامچی و لە ڕاگەیاندنەکاندا باس ناکرێت.

 

بهاران لەهیب

 

کابول- هێزەکانی تاڵیبان لە مانگی ئابی ٢٠٢١ دەستیان بەسەر ئیدارەی ئەفغانستاندا گرت و دوای ئەوە کۆت و بەندی لەسەر ژنان زیاد کرد، ژنان لە بواری ژیان و پەروەردە و ئەکادیمیا و پەیوەندی و چەندین بواری دیکە قەدەغەکراون، هۆڵەکانی وەرزش و تەنانەت ڕۆیشتنی ژنان بۆ پارکیش لە لیستی قەدەغەکردندان، هەموو ڕۆژێک تاڵیبان فشارەکانیان زیاد دەکەن و هەوڵ دەدەن بەم شێوەیە هێزی خۆیان مسۆگەر بکەن.

 

ناچارکرا سەیری ئەشکەنجە بکات

لە کابول، یەکێک لەو ژنانەی کە شایەتحاڵی ئەشکەنجەی ژنان و پیاوان بوو بە قامچی، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد ژنێک بەناوی خوازراوی "ز.ب" کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بەهۆکاری ئەمنی، ئاماژەی بەوەکرد ئەو ڕووداوانەی ئەشکەنجەدان ناکەونە ڕاگەیاندنەکان و تاڵێبان دەستی بەسەردا دەگرێت.

 

ز.ب، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە بە قین و ترسەوە سەیری ئەشکەنجەکانی کردووە و وتی: "لە سەرمای سەختدا، ٦ ژن و چوار پیاو لەنێو ئەو ئەندامانەی تاڵیباندا بوون کە چەکیان پێبووە بە پاساوی "هەڵهاتن لە ماڵ"، "کاری دەرەوەی یاسا" و "دزیکردن" و "دژ بە یاسا" بە قامچی سزا دران، کاتێک تاڵیبان ویستی ئێمە ببات، کچەکەم و مندالانی تربە دەنگی بەرز دەستیان کرد بە گریان و هاواریان کرد: لە دایکم نەدەن، خێزانەکەم چەندین جار بۆ من گەڕان، بەڵام من وەڵامم نەدایەوە، چونکە تاڵیبانه بە چەک هەڕەشەی لە هەموو کەس کرد، دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر ٢:٠٠ هەموومان لە دادگا بووین و دوای مەراسیمی قامچی تاڵیبان هەموومان دەرکراین".

 

لە زەبیحوڵا مجاهید، وتەبێژی تاڵیبانەوە، لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی مەلا حەبیبوڵا ئەخندزاد ئەمە بلاوکرایەوە: "لەمەودوا هاوسەرگیری و شەڕ و هەموو مەرجەکانی تۆڵەسەندنەوە بۆ زیندانیان بەپێی یاسا ئەنجام دەدرێت"، دوابەدوای ئەو بڵاوکراوەیە دەیان ژن و پیاو لە شارەکانی لۆگەر، پەروان، بەدیخسشان، تەکسار، بامیان، لوکسمان، خور، جۆزجان و کابول دەستگیرکران و قامچییان لێدرا.