تاژێ: با لەبیرمان نەچێت پیاوانیش ئازاد نین

تاژێ لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی بۆ ڕۆژی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژناان، لە گوندی دیگور سیمینارێکی سازکرد.

شنگال 

 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بۆ ٨ی ئادار، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" لە گوندی دیگوری شنگال سیمینارێکی سەبارەت بە واتاو گرنگی بوونی ژن و ئازادی ژنان ئەنجامدا. سیمینارەکە لەلایەن سارا بۆتان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شنگال و ڕیهام حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ پێشکەشکرا. خەڵکێکی زۆر ئامادەی سیمینارەکە بوون.

 

"ژنان بە خەباتی خۆیان مافی زۆریان بەدەستهێناوە"

سارا بۆتان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شنگال، سەرەتا باسی لە واتاو گرنگی ٨ی ئادار کرد و وتی: دەزانین ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی پڕ لە ئازارە. لەم ڕۆژەدا ژنان کوژران. بەڵام خەباتیان گشتگیر بوو و گەیشتە ئاستێکی زۆر بەهێز، خەباتێکی گەورە بۆ ئەم ڕۆژە کرا کە ببێتە ڕۆژی ژن. لە ساڵی ١٩١١دا ١٢٩ ژن لە کارگەیەک لە ئەمریکا کوژران. ئەوان کوژران چونکە ئەو ژنانە داوای مافەکانیان دەکرد و داوای رەنجەکەیان دەکرد، ئەم ڕۆژە بە یادی ئەو ژنانە بە خۆشی و خەباتەوە بەڕێوەدەچێت. چونکە ئەم خەباتە ڕێگەی بە ژنان دا کە زۆرێک لە مافەکانی خۆیان بەدەستبهێنن.

 

بۆتان هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی ڕۆژی ٨ی ئادار بۆ گەلی ئێزدی و سەرنجی بۆ خەباتی ئێستا ڕاکێشاو وتی: چۆن بتوانین نەک تەنها ئەمڕۆژە بەڵکو هەر هەموو ڕۆژانی خۆمان بکەینە ڕۆژانی خەبات، بەڵکو دان بە ماف و ناسنامە و بوونی ژناندا بنێن. ڕۆڵ و ئەرکی ژنانی ئێزیدی لە مێژوودا هەیە. تا ڕادەیەکی دیاریکراو تەنانەت ژنانی ئێزدی لە کۆمەڵگەدا ناسراون. بەڵام بەداخەوە کاریگەرییەکی نەرێنی لە دەرەوە لەسەر کۆمەڵگاکەمان دروست بووە. ڕۆڵ و ئەرکی ژنان، ئەرکەکانیان لێ سەندراوەتەوە/

 

"دەبێت ژنان جارێکی تر ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بەدەستبهێننەوە"

‘هەروەها فەرمانەکە دەریخست کە چۆن ئەرکی خۆپاراستن ۆ لە ژنان وەرگیراوە. ژنان لە کۆمەڵگە دوور خراونەتەوە. بۆیە ئێستا چی بکەین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ مێژووی خۆمان و جارێکی دیکە ئەو ڕۆڵە بدەینەوە بە ژنان تا بتوانن بە شێوەیەکی دروست پیشەنگایەتی کۆمەڵگەکەیان بکەن.

 

"خەباتی ژنان پێویستی بە جیهانیی بوونە"

هەروەها لە سیمینارەکەدا ڕیهام حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ قسەی کردو پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرجەم ژنانی کرد و درێژەی بە قسەکانی دا: ئەم ڕۆژە ئێستا بووەتە جیهانی، چونکە ئەم چەوساندنەوەیە لە ژنان تەنیا لە شارێک یان وڵاتێکدا ئەنجام نادرێت، سیستەمی پیاوسالاری بە هەمان عەقڵیەتی لە هەموو شوێنێک نزیک دەبێتەوە لە ژنان و کۆمەڵگە، ئەگەر بمانەوێت کۆتایی بەم هێرشانە بهێنین، پێویستە پێش هەموو شتێک پیاوان واز لە وەستان لە بەردەم ژنان بهێنن. هەموومان باوک و برامان هەیە. نابێت ئێمە بەربەست بین. هەریەکێک لە ئێمە دەتوانین ڕۆڵی خۆمان ببینین. ئەوکات کۆمەڵگەی ئێمە دەبێتە شارەزاترین، پێشکەوتووترین کۆمەڵگە. ئەوان دەتوانن پێشکەوتووترین کۆمەڵگە بونیاد بنێێن کە پەیوەست بێت بە نەریت و کولتوورەکەیەوە و نیشتمانپەروەر بێت. بەم شێوەیە دەتوانن وەڵامی هەردوو هێرشی جەستەیی و کولتووری بدەنەوە.

 

ڕیهام حسێن وتی: ئێمە دەڵێین ئازادیی ژن ئازادی کۆمەڵگاەیە، بەڵام کاتێک باس لە ئازادی ژنان دەکەین ئەمڕۆ نابێت ئەوەمان لەبیر نەچێت کە پیاوانیش ئازاد نین، ئەمڕۆ هەموو کۆمەڵگە چەوساوە، بۆ ئەوەش دەبێت خەباتێکی هاوبەش بەڕێوەبچێت.

 

سیمینارەکە بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ کۆتایی هات.