TAJÊ بە ڕاگەیەندراوێک چالاکی ٨ی ئاداری دەستپێکرد

بە دروشمی "یەکێتی و تێکۆشانی ژنان رێگری لە فەرمانەکان دەکات و خۆبەڕێوەبەری شەنگال دادەمەزرێنێت"، ژنانی شەنگال بە پێشەنگایەتی TAJÊ چالاکی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانیان دەستپێکرد. شەنگال

بە دروشمی "یەکێتی و تێکۆشانی ژنان رێگری لە فەرمانەکان دەکات و خۆبەڕێوەبەری شەنگال دادەمەزرێنێت"، ژنانی شەنگال بە پێشەنگایەتی TAJÊ چالاکی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانیان دەستپێکرد.

شەنگال

 

چالاکییەکە بە ڕاگەیەندراوێک دەستیپێکردو لە لایەن سەبیحە سەبری وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی خوێندرایەوە.

 

سەبیحە سەبری ٨ی ئاداری لە ژنان پیرۆزکردو وتی: "ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە ٨ی ئاداردا بە شێوەیەکی سەرەکی بەرخۆدان لە ژنان پیرۆز دەکەین، ئێمە هەموو ژنان لە دژی دوژمنی مرۆڤایەتی تێکۆشانمان کرد، ڕێپێوانمان بۆ ئازادی تا کۆتایی بەردەوام بوو بەم شێوەیە لە مێژوودا ناونوس کراو بە کاری ڕێبەر ئاپۆ دۆخی ژن دروستکەر و پارێزراوە، ژنانی ئێزدی کە لە هەموو لایەکەوە کۆیلە و بێ ئیرادە بوون بە پەروەردەی ڕێبەر ئاپۆ بەرگری لە هەموو کۆمەڵگا و کلتور و خاکەکەیان دەکەن لە دژی داگیرکەران،خاوەنی هەزار ساڵ کلتور و مێژووین و شەهیدانی ٧٤ فەرمانمان هەیە، ڕۆحی هەزاران ژن وەک دایکە زیرۆ و خاتونە فەخرا و زەریفە ئۆسێ و دایکە گوڵێ و جیلان پپێشەنگی مەشخەڵی هیوای ژنانی ئێزدین و لەسەر ئەو کلتورە بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین، هەر وەک چۆن بە ٧٤ فەرمان کۆتاییمان نەهات، لە ئێستاشدا کەس ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت ٨ی ئاداری ٢٠٢٢ دەکەینە ساڵی ئازادی بۆ هەموو ژنانی ستەملێکراو دەوڵەتی شەنگالی خۆبەڕێوەبەر دروست دەکەین و ژیانێکی ئازاد مسۆگەر دەکەین، یەکێتی و تێکۆشانی ژنان دەبێتە ڕێگر لەبەردەم فەرمانەکان و خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دادەمەزرێنێت".

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.